بافڵ جەلال تاڵەبانی: رۆڵ و خزمەتی زاهیر عەبدوڵڵا لەبیرناکەین

کوردستان پێش 3 هەفتە

لەلایەن: ئاکار

Alternate Text

بابەتە سەرەکیەکە: بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، بەبۆنەی کۆچی دوایی هونەرمەند زاهیر عەبدوڵڵا پەیامێکی سەرەخۆشی ئاڕاستەی خانەوادەی ناوبراو دەکات.

چی وت: بەداخێكی زۆرەوە هەواڵی كۆچی دوایی زاهیر عەبدوڵا، هونەرمەندی ناسراوی كوردمان پێگەیشت، بۆ ئەم لەدەستدانە گەورەیە پرسە و هاوخەمیی قووڵی خۆمان ئاڕاستەی خێزان و كەسوكارە سەربەرزەكەی، هاوڕێیانی و هونەرمەندانی كوردستان دەكەین و هاوبەشی ئەم خەمە گەورەیەین.

زیاتر: رۆڵ و خزمەتی زاهیر عەبدوڵا لە بواری شانۆ و نواندن لەیادناكەین و بۆ هەمیشە بە زیندوویی لە یادەوەریماندا دەمێنێتەوە.

چی تر: لەخوای گەورە داواكارم هونەرمەندی خۆشەویستمان بە بەهەشتی بەرین شادبكات و سەبووری بەهەموولایەك ببەخشێت.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا