کۆمکاری عەرەبی لەسەر داوای عێراق کۆدەبێتەوە

درێژتر لە هەواڵ 2 کاتژمێر پێش ئێستا

لەلایەن: ئاکار

Alternate Text

بابەتە سەرەکیەکە: ئەنجومەنی کۆمکاری وڵاتانی عەرەبی لەسەر ئاستی نوێنەرانی هەمیشەیی، بەسەرۆکایەتی یەمەن، لەسەر داوای عێراق کۆبونەوەی نا ئاسایی ئەنجامدەدات.

لێدوانی فەرمی: حسام زەکی، یاریدەدەری سکرتێری گشتی کۆمکاری وڵاتانی عەرەبی رایگەیاند: ئەنجومەنی کۆمکاری وڵاتانی عەرەبی سبەی یەکشەممە، لەسەر ئاستی نوێنەرانی هەمیشەیی به سەرۆکایەتی یەمەن لەسەر داوای عێراق کۆبونەوەیەکی نا ئاسایی ئەنجامدەدات.

ئەمەشی وت: لە کۆبوونەوەکەدا، یاداشتنامەی سەرۆکی ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتوەکان تاوتوێ دەکرێت سەبارەت بە هەڕەشەکانی ئیسرائیل لەسەر عێراق لە مانگی ئەیلولی رابردوەوە، کە ئامانج لێی راکێشانی ناوچەکەیە بۆ شەڕێکی فراوانتری ناوچەیی.

زیاتر: کۆمکاری عەرەبی، داوایەکی عێراقی بۆ بەستنی دانیشتنێکی نائاسایی ئەنجومەنی کۆمکاری عەرەبی پێگەیشتوە، بۆ راوێژکردن ئەو داوایە بۆ وڵاتانی ئەندامی عەرەبی دا نێردراوە و بڕیارە سبەینێ کۆبونەوەکە لە بارەگای سکرتاریەتی گشتی ئەنجامبدرێت، چەند وڵاتێکیش پشتگیری لە داواکەی عێراق دەکەن.


ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا