بابەتە
سەرەکیەکە: توێژەرانی زانکۆی سیدنی ئوسترالیا لە ئێستادا کار لەسەر درووستکردنی رۆبۆتێك دەکەن کە
دەرمان و چارەسەرییەکان ئەگەیەنێت بە شوێنی شێرپەنجە لە جەستەی مرۆڤدا.
کێ وتی: گۆڤاری
ساینس ڕۆبۆتیکس بڵاویکردووەتەوە، توێژەرانی زانکۆی سیدنی ئوسترالیا لە ئێستادا
رێگایەکی نوێی چارەسەر کردنی شێرپەنجەیان دۆزیوەتەوە کە پێی دەوترێتDNA origami کە لە رێگای نانۆڕۆبۆتەکانەوە چارەسەر دەگەیەنێتە ئەو شوێنەی لە جەستەی مرۆڤدا هەڵگری نەخۆشی شێرپەنجەیە.
زیاتر: بەپێی توێژینەوەکە نانۆرۆبۆتەکە سەرنج دەخاتەسەر دروستکردنی یەکەکانی ئۆریگامی DNAی مۆدیۆلار کە بە ڤۆکسێل ناسراون کە دەتوانرێت ڕێکبخرێنەوە بۆ پێکهاتەی سێ ڕەهەندی ئاڵۆز بەمەش چارەسەرییەکە دەگەیەنێتە شوێنی مەبەست.
ئەم نانۆ رۆبۆتانە دەتوانرێت بەرنامەی بۆ دابنرێت و بگونجێنرێت بۆ ئەنجامدانی ئەرکی تایبەت.
ئەوەی پێویستە
بیزانیت: نانۆڕۆبۆتەکان ڕۆبۆتێکن دروستکراون ، دەتوانن ئەو ئەرکانە ئەنجام بدەن کە
لە توانای ڕۆبۆتە گەورەکان زیاترە، سەرەرای قەبارە بچوکەکەی چارەسەر دەگەیەنێتە شووێنی
نەخۆشی لە جەستەی مرۆڤدا.