عێراق: سنورەکانمان لەگەڵ سوریا توند و پتەوکراون

درێژتر لە هەواڵ پێش 2 هەفتە

لەلایەن: ئاکار

Alternate Text

بابەتە سەرەکیەکە: وتەبێژی فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکانی عێراق رایگەیاند، سنوری سوریا بە باشی و تۆکمەیی پارێزراوە.

لێدوانی فەرمی: لیوا یەحیا رەسوڵ وتەبێژی فەرماندەی هێزە چەکدارەکانی عێراق بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی راگەیاند: پاراستنی تەواوی سنووری عێراق ئەولەویاتی ئێمە و بە تایبەتیش سنوورەکانمان لەگەڵ سوریا لە ناوچەکانی باکوری رۆژهەڵاتی وڵاتەکەوە توند و پتەوکراوە و هێزەکانی سنور بە چەکی پێشکەوتو پڕ چەک کراون و لە ئاسمانیشەوە بە درۆن چاودێری سنوورەکە دەکرێت.

ئەمەشی وت: لە پشتی هێزەکانی پاسەوانی سنوورییەکانەوە، هێزەکانی سوپای عێراقی هەن بۆ پاراستنی ئەو ناوچانە و بەردەوامیش ئۆپەراسیۆنی چاودێری هەیە و سنورەکان بە وردی پارێزراو و پتەوکراون

زیاتر: دەزگای هەواڵگریی چاودێرییەکی وردی جموجوڵی تیرۆریستان دەکات، ئەگەر هەوڵی هێرشکردن یاخود دزەکردنە نێو خاکی عێراق بدەن، روبەڕوی وەڵامێکی توند و بەهێز دەبنەوە.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا