باوکی ئەندێشە: پارێزگاری هەولێر ئاگاداریکردینەوە لێکۆڵینەوەیەکی دادپەروەرانە دەکرێت

درێژتر لە هەواڵ پێش 2 هەفتە

لەلایەن: ئاکار

Alternate Text

بابەتە سەرەکیەکە: مه‌ریوان فه‌تحی باوكی د. ئه‌ندێشه‌، پزیشكی پایه‌ بڵندی سڕكردن كه‌ لە 15ـی ئه‌م مانگه‌ له‌ناو نه‌خۆشخانه‌ی رۆژئاوا له‌ هه‌ولێر به‌مردویی دۆزرایه‌وه‌ پەیامێکی بڵاوکردەوە.

چی وت: لە پەیوەندیەكی تەلەفۆنیدا ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر لەوە دڵنیای كردینەوە كە بۆ بەڕێوەچونی لێكۆڵینەوەیەكی دادپەروەرانە لە كەیسی كوڕە جوانە مەرگەكەم ئامادەن بەهەمو شێوەیەك پشتگیریم بكەن و لە كوێ پێویستیش بكات  سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان ئاگاداردەكەنەوە.

زیاتر: ئامانجی ئێمەش هەر ئەوەیە كە هەر كەس لەمەرگی ناوادەی كوڕەكەم كەمتەرخەمی هەبوە، بەسزای یاسایی و شایستەی خۆی بگات، تا رۆحی دكتۆرە دڵسۆزەکە لەگۆڕەكەیدا بسەكنێ و ئاسودە ببێت، ئێمەش بەوەی كە لەچارەنوس و پاراستنی گیانی رۆڵەكانمان وەك باوك بەرپرسیارین، ویژدانمان ئاسودەبێت و لای خودا و خەڵك شەرمەزار نەبین.

پێشتر: ناوبراو ره‌تیكرده‌وه‌ كه‌ كوڕه‌كه‌ی به‌ جه‌ڵته‌ی دڵ گیانی له‌ده‌ست دابێت و رایگه‌یاند، كوڕه‌كه‌ی كوژراوه‌.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا