عێراق.. 14 بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیرکران

عێراق پێش 2 هەفتە

لەلایەن: ئاکار

Alternate Text

بابەتە سەرەکیەکە: دەزگای هەواڵگری و ئاسایشی عێراق، دەستگیرکردنی 14 بازرگانی ماددە هۆشبەرەکانی راگەیاند.

راگەیەندراوی فەرمی: بەڕێوەبەرایەتی گشتی هەواڵگری و ئاسایشی عێراق رایگەیاند: بە پشت بەستن بە زانیارییە هەواڵگرییەکان، لە پارێزگاکانی بەغدا، موسەننا و کەربەلا 14 بازرگانی ماددەی هۆشبەرە دەستگیرکران.

زیاتر: تاوانبارەکان ماددەی هۆشبەری جۆراوجۆر و هەروەها هەندێک چەکی شاراوەیان پێ بووە و سەرجەمیان دەستیان بەسەردا گیراوە.

چی تر: لە ئێستادا رێوشوێنی یاسایی دژی تاوانباران گیراونەتەبەر و رەوانەی دەسەڵاتی دادوەریی کراون.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا