پەیامی تورکیا لەبارەی گرژییەکانی سوریا

درێژتر لە هەواڵ پێش 2 هەفتە

لەلایەن: ئاکار

Alternate Text

بابەتە سەرەکیەکە: وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی تورکیا رایگەیاند، پێکدادانەکانی نێوان گروپە چەکدارەکان و هێزەکانی حکومەت گرژییەکانی ناوچەکەی زیادکردوە.

لێدوانی فەرمی: ئۆنجو کەچەلی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی تورکیا لە سەکۆی "ئێکس" رایگەیاند: پاراستنی ئارامی و سەقامگیریی ئیدلب و ناوچەکانی دەوروبەری بۆ وڵاتەکەمان پرسی لەپێشینەیە و ئەرکی خۆمان لە رێککەوتنی ساڵی 2017 بۆ کەمکردنەوەی گرژییەکان لە ناوچەکە جێبەجێ دەکەین.

ئەمەشی وت: لە چەندین پلاتفۆرمی نێودەوڵەتی هۆشداریمان داوە کە هێرشەکانی ئەم دواییەی سوریا گەیشتوەتە ئاستێک کە رۆح و کارەکانی رێککەوتنەکانی ئەستانە لاواز دەکات.

چی تر: بەگوێرەی پابەندبوونمان بە یەکڕیزی و یەکپارچەیی خاکی سوریا و بەرەنگاربونەوەی تیرۆر، بە وردی و لە نزیکەوە چاودێری پەرەسەندنەکان دەکەین، بە تایبەت لە تەل ڕەفعەت و مەنبج.

زیاتر: تورکیا نیگەرانە لەوەی کە ئەو رێککەوتنانەی پێشو لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکان بۆ کۆتاییهێنان بە بونی تیرۆریستان لەو ناوچانە ئەنجامدراون، تاوەکو ئێستا جێبەجێ نەکراون.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا