بابەتە سەرەکیەکە: ئەمینداری گشتی حزبوڵا، ئێمە جەنگمان نەدەویست،
بەڵام پشتیوانی لە غەززە دەکەین و ئامادەین.
لێدوانی فەرمی: نەعیم قاسم ئەمینداری گشتی حزبوڵای
لوبنانی رایگەیاند: ئێمە لەبەردەم سەرکەوتنێکی گەورەداین کە لەو سەرکەوتنە گەورەترە
کە لە تەمموزی 2006 بەدەستمان هێناوە.
ئەمەشی وت: ئێمه سەرکەوتین، چونکه رێگریمان
لە دوژمن کرد حزبوڵا لەناو ببات و رێگریمان لەوەکرد کە کۆتایی بە بەرەی بەرخۆدان و
لاوازکردنی بهێنێت.
زیاتر: هەماهەنگی نێوان بەرەی بەرخۆدان
و سوپای لوبنان هەماهەنگییەکی ئاست بەرز دەبێت بۆ جێبەجێکردنی پابەندبوونەکانی رێککەوتنەکە.
چی تر: ئێمە جەنگمان نەدەویست، بەڵام
دەمانەوێت پشتگیری لە غەززە بکەین، ئەگەر لایەنی داگیرکەر شەڕ بسەپێنێت، ئێمە ئامادەین.