وەزارەتی پلاندانان: سبەی قۆناغی کۆتایی پڕۆسەی سەرژمێریی دەست پێدەکات

درێژتر لە هەواڵ پێش 2 هەفتە

لەلایەن: ئاکار

Alternate Text

بابەتە سەرەکیەکە: وەزارەتی پلاندانانی هەرێم رایگەیاند، سبەینێ شەممە قۆناغی کۆتایی پرۆسەی سەرژمێری گشتیی دانیشتوانی هەرێمی کوردستان دەست پێدەکات.

راگەیەندراوی فەرمی: وەزارەتی پلاندانانی هەرێم رایگەیاند: ئەم پرۆسەیەش بۆ ماوەی زیاتر لە دو هەفتە بەردەوام دەبێت کە تێیدا بژمێرەکانمان سەردانی گشت خێزانەکان دەکەنەوە لەسەرانسەری هەرێم کوردستان.

زیاتر: لە پێناو وەرگرتنی وەڵامی ئەو 77 پرسیارەی کە لە پرسیار نامەی باری دیموگرافی و باری کۆمەڵایەتی و ئابوری و پەروەردەی و تەندروستی و کارو بێکاری و نیشتەجێبون و کۆچ و هۆیەکانی گۆڕینی شوێنی نیشتەجێبون و زانیاری کارتی نیشتمانی و فۆرمی خۆراک رۆژی لەدایک بوون ، ژمارەی ئەو کەسانەی مردون و خزمەتگوزاریەکانی دیکە دەکرێت.

دەقی راگەیەندراوەکەی وەزارەتی پلاندانان؛

بەیانی رۆژی شەمە رێکەوتی ٢٠٢٤/١١/٣٠ قۆناغی کۆتایی پرۆسەی سەرژمێری گشتیی دانیشتوانی هەرێمی کوردستان دەست پێدەکات.

ئەم پرۆسیەش بۆماوەی زیاتر لە دوو هەفتە بەردەوام دەبێت کەتیایدا بژمێرەکانمان سەردانی گشت خێزانەکان دەکەنەوە لەسەرانسەری هەرێم کوردستان بۆ وەرگرتنی وەڵامی فۆڕمی پرسیارنامەی خێزانەکان بۆ ئەو (٧۷) پرسیارەی کە لە پرسیارنامەی باری دیموگرافی و باری کۆمەڵایەتی و ئابوری و پەروەردەی و تەندروستی و کارو بێکاری و نیشتەجێبوون و کۆچ و هۆیەکانی گۆڕینی شوێنی نیشتەجێبوون وزانیاری کارتی نیشتمانی و فۆرمی خۆراک رۆژی لەدایک بوون، ژمارەی ئەو کەسانەی مردوون لەنێو خێزاندا لەلایەکی تریشەوە سەبارەت بە خزمەتگوزاریەکانی ئاوو کارەباو ئاوەڕۆوە و کۆکردنەوەی خۆڵ و خاشاک و بوونی پێویستیەکانی ناو ماڵ پرسیار لەتەواوی خێزانەکان دەکرێت.

جا شارنشین بن یاخود گوند نشین ، بۆ ئەم مەبەستە داوا لەسەرجەم خێزانە بەرێزەکان دەکەین هاوشێویەی قۆناغەکانی پێشوو هاوکاری بژمێرەکانمان بن پێویستە بۆ وەڵامی پرسیارەکان کەسێکی بەر پرسی خێزانەکەیە لە ماڵ بێت بۆ وڵامدانەوەی کەلەکۆتایدا ئەبێتە مایەی پێشکەشکردنی خزمەتکردنێکی باشتر بۆ هەموان و هیوادارین هەموان هاوکاری تیمەکانمان بن لە پێناو سەر خستنی دوا قۆناغی پرۆسەی سەرژمێری .

سەبارەت بە هاوڵاتیانمان، لە ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی هەرێم،ئەوانەی لەقۆناغی دووەم گەڕابوونەوە زێدی خۆیان پێویست دەکات بۆ قۆناغی کۆتایش یەک کەس لەئەندامانی خێزانەکانیان بگەڕێنەوە ناوەچەکانی خۆیان بۆ وڵامدانەوەی پرسیاری بژمێرەکان بۆ ئەوەی مافیان نەفەوتێت و دەرئەنجامی پرۆسەکەش بەشێوەیەکی دروست کۆتایی پێ بێت.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا