تەرمی ئەو دایک و کچەی لە دەریای ئیجەدا خنکان دۆزرایەوە

کوردستان پێش 2 هەفتە

لەلایەن: رێبەند نەسرەدین

Alternate Text

بابەتە سەرەکییەکە: لە رووداوی ژێرئاو کەوتنی بەلەمێکی کۆچبەران لە رۆژی 28ی ئەم مانگە، دایک و منداڵێکی خەڵکی هەرێمی کوردستان گیانیان لەدەستدا.

سەرچاوە: دەزگای لوتکە بۆ کاروباری پەنابەران بڵاویکردەوە: رووداوەکە لە باکوری دورگەی سامۆس رویدا و تیایدا چوار کۆچبەر گیانیان لەدەستدا، دوانیان خەڵکی هەرێمی کوردستانن و دوانیان خەڵکی ئەفغانستانن.

زیاتر: نایلە محەمەدی تەمەن 36 ساڵ لەگەڵ منداڵە تەمەن 10 مانگەکەی لەو روداوەدا گیانیان لەدەستدا کە خەڵکی هەرێمی کوردستانن و لەگەڵ هاوسەرەکەی بە مەبەستی گەیشتن بە ئەوروپا پەنایان بۆ کۆچی نایاسایی بردوە.

ئەمەش هەیە: تەرمی هەردوو قوربانییەکە دۆزراوەتەوە و خانەوادەکانیان چاوەڕوانی گەڕانەوایەن دەکەن.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا