یەکێتی و سۆسیالیست: لە داهاتوودا خزمەتی باشتری هاوڵاتییانی هەرێم بکرێت

درێژتر لە هەواڵ پێش 2 هەفتە

لەلایەن: ئاکار

Alternate Text

بابەتە سەرەکیەکە: شاندی دانوستانکاری یەکێتی بە سەرۆکایەتی قوباد تاڵەبانی لەگەل محەممەدی حاجی مەحمود سەرۆكی پارتی سۆسیالیست دیموکراتی کوردستان کۆبونەوە.

راگەیەندراوی فەرمی: نوسینگەی راگەیاندنی قوباد تاڵەبانی رایگەیاند: لەمیانەی سەردانەکانی شاندی دانوستانکاری یەکێتی نیشتمانی کورستان بۆ حیزب و لایەنە سیاسییەکان، ئەمڕۆ شەممە شاندەکە بە سەرۆکایەتی قوباد تاڵەبانی، لەگەڵ محەممەدی حاجی مەحموود سەرۆكی پارتی سۆسیالیست دیموکراتی کوردستان کۆبونەوە.

ئەمەش هەیە: لە کۆبونەوەکەدا کە لە سلێمانی بەڕێوەچو و ژمارەیەک لە ئەندامانی مەکتەبی سیاسی و سەرکردایەتی هەردولا ئامادەیبون، گفتوگۆ کرا لەبارەی دۆخی سیاسی هەرێمی کوردستان و پەیوەندییەکانی هەردولا و ئامادەکارییەکانی قۆناغی باش هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان کرا.

زیاتر: سەبارەت بە یەکەم دانیشتنی پەرلەمانی کوردستانیش، هەردوولا هاوڕابون لەسەر گرنگی هەماهەنگی باشی لایەنەکان لەپێناو دروستبونی تێگەیشتنی زیاتر بۆ ئەوەی لەداهاتودا بتوانرێت خزمەتی باشتری هاوڵاتییانی هەرێمی کوردستان بکرێت.

چی تر: هەروەها لە کۆبونەوەکەدا جەخت لەسەر پتەوکردنی زیاتری پەیوەندییەکانی نێوانیان کرایەوە و بۆ قۆناغەکانی داهاتو هەماهەنگی زیاتر و باشتریان هەبێت.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا