بابەتە سەرەکیەکە:
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران رایگەیاند، هێزە چەکدارەکان هێرشیان کردوەتەوە سەر
کۆنسوڵخانەی وڵاتەکەمان لە حەلەب.
لێدوانی فەرمی: ئیسماعیل
بقائی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران رایگەیاند: هێزە چەکدارەکان هێرشیان
کردوەتەوە سەر کۆنسوڵخانەی وڵاتەکەمان لە حەلەب پاش ئەوەی دەستیان بەسەر شارەکەدا
گرتووە.
ئەمەشی وت: هەر پێشێلکارییەک بۆ سەر شوێنە دیپلۆماسییەکان
لەلایەن هەر کەسێک، گروپ یاخود حکومەتێکەوە قبوڵ ناکرێت بەگوێرەی پەیماننامەی 1963ـی
ڤیەننا بۆ پەیوەندییەکانی کونسوڵگەری.
زیاتر: کونسوڵی گشتی و سەرجەم ئەندامانی کونسوڵخانەی ئێران
لە حەلەب سەلامەتن و زیانیان پێنەگەیشتوە.