بابەتە سەرەکیەکە: ئەمڕۆ شاندی یەکێتی بە سەرۆکایەتی
قوباد تاڵەبانی لەگەڵ شاندی پارتی لە پیرمام کۆبونەوە.
زانیاری تایبەت: بەگوێرەی زانیاریەکانی BMC داواکاری شاندی یەکێتی بۆ پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەت بەمجۆرە
بوە: سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان دو ساڵ بە دو
ساڵ بێت، واتا دو ساڵ لای یەکێتی و دو ساڵیش لای پارتی بێت.
زیاتر:
یاخود لە ئەگەری وەرنەگرتنی پۆستی سەرۆک حکومەت دەبێت، سەرۆکی هەرێمی
کوردستان، سەرۆکی پەرلەمان، وەزارەتی شارەوانی، وەزارەتی ناوخۆ، ئەنجومەنی ئاسایش
لە پشکی یەکێتی بن لە کابینەی دەیەمدا.