ناوەڕۆکی کۆبونەوەی شاندی ئەمریکا و تەحریری شام

جیهان 4 کاتژمێر پێش ئێستا

لەلایەن: نێرگز

Alternate Text

بابەتە سەرەکیەکە: وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا رایگەیاند، شاندەکەیان لە سوریا گفتوگۆیان لەگەڵ سەرۆکی تەحریر شام کردوە دەربارەی گواستنەوەی دەسەڵاتی سوریا.

لێدوانی فەرمی: ماتیۆ میللەر وتەبێژی وەزارەتی دەرەوی ئەمریکا باسی لەوەکردوە، دوای ئەوەی شاندێکی ئەمریکا سەردانی دیمەشقی کرد لە سوریا لەگەڵ تەحریر شام کۆبونەوە و گفتوگۆیان لەسەر  پێویستیەکانی گواستنەوەی دەسەڵاتی ئەو وڵاتە و روبەروبونەوەی داعش کردوە.

لەلایەکی دیکەوە: بەرپرسێکی سوریا باسی لەوەکردوە، کۆبونەوەی شاندی ئەمریکا لە دیمەشق لەگەڵ ئەحمەد شەرع ئەرێنی و بەرهەمدار بووە.

هاوکات: میدیاکانی ئەو وڵاتە بڵاویانکردوەتەوە، لە گفتوگۆکاندا باس لە هەڵگرتنی سزاکانی سەر سوریا و دەرهێنانی دەستەی تەحریری شام لە لیستی تیرۆر کراوە.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا