بافڵ جەلال تاڵەبانی: پێویسته‌ قوتی خه‌ڵک له‌ ململانێ سیاسییه‌كان دوربخرێته‌وه‌

درێژتر لە هەواڵ 5 کاتژمێر پێش ئێستا

لەلایەن: ئاکار

Alternate Text

بابەتە سەرەکیەکە: بافڵ جه‌لال تاڵه‌بانی سه‌رۆكی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان و ره‌یان كلدانی ئه‌مینداری گشتیی بزوتنه‌وه‌ی بابلیون له‌ماڵی مام له‌به‌غدا كۆبونه‌وه‌.

راگەیەندراوی فەرمی: نوسینگەی سەرکۆی یەکێتی بڵاویکردەوە: له‌كۆبونه‌وه‌كه‌دا موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران و شایسته‌داراییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان، دۆخی سیاسیی عیراق و ناوچه‌كه‌ گفتوگۆیان له‌باره‌وه‌كراو جه‌خت له‌چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان و دورخستنه‌وه‌ی وڵات له‌ ململانێكان كرایه‌وه‌.

ئەمەش هەیە: بافڵ جه‌لال تاڵه‌بانی ئاماژه‌ی به‌ هه‌وڵه‌كانی یه‌كێتی كرد بۆ چاره‌سه‌ركردنی پرسی موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران و رایگه‌یاند، هه‌وڵی ئێمه‌ بۆ پاراستنی ژیانی خه‌ڵک و مافه‌كانیان بوه‌، پێویسته‌ قوتی خه‌ڵک له‌ ململانێ سیاسییه‌كان دوربخرێته‌وه‌ و مافه‌كانیان پارێزراو بێت، بۆ ئه‌مه‌ش داوای پابه‌ندیمان له‌هه‌موولایه‌ک كردوه ‌و پێویسته‌ چاره‌سه‌رێكی هه‌میشه‌یی بۆ ئه‌م پرسه‌ بدۆزرێته‌وه‌.

زیاتر: دۆخی ناوچه‌كه‌و گۆڕ‌انكارییه‌كانی سوریا ته‌وه‌رێكیتری كۆبونه‌وه‌كه‌ بون و له‌وباره‌یه‌وه‌ هه‌ردولا جه‌ختیان له‌ پاراستنی مافه‌كانی سه‌رجه‌م پێكهاته‌كانی سوریا كرده‌وه‌ له‌چوارچێوه‌ی وڵاتێكی سه‌قامگیر و دادپه‌روه‌ردا.

چی تر: له‌درێژه‌ی كۆبونه‌وه‌كه‌دا سەرۆکی یەکێتیی داوایكرد، هه‌موولایه‌نه‌كان به‌ یه‌كده‌نگی و گوتارێكی نیشتمانییه‌وه‌ روبه‌ڕ‌وی مه‌ترسییه‌كان ببنه‌وه‌ و هه‌وڵ بۆ پاراستنی ئاشتی و ئاسایشی وڵات بده‌ن تاوه‌كو خاكه‌كه‌مان نه‌بێته‌ جێگه‌یه‌ک بۆ یه‌كلاكردنه‌وه‌ی ململانێ هه‌رێمییه‌كان.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا