سەربەست نەجمەدین - BMC TV
بابەتە سەرەکییەکە: لەدوایین کاریدا، لەکاتی سەیرکردنی ڤیدیۆکان یوتیوب ریکلامی یەک کاتژمێریی و خولەکی درێژی خستۆتەسەری و ناشتوانرێت بپەڕێندرێت یان (Skip) بکرێت.
زانیاریی: ئەم کارەی یوتیوب لەلایەن بەکارهێنەرانییەوە بە "شێتانە" وەسفکراوەو دەوترێ ناکرێ بۆ سەیرکردنی ڤیدیۆیەکی پێنج خولەکی دانیشین بەدیار ریکلامێکی یەک کاتژمێرییەوە ئەمە بێجگە لەوەی چەند جارێکیش ریکلامەکان لەو ماوەیەدا دێنەسەری و دوبارە دەبنەوە.
لێدوانی فەرمی: لە بەرامبەردا یوتیوب دەڵێت بۆ خزمەتی بەشداربوانی بەشی ریکلامەکان و پەیداکردنی داهات بۆیان ئەوکارەی کردووەو هیچ چارەسەرێکی لەلانییە بۆ بەشداربوانی یوتیوبی خۆڕایی و بەوجۆرەش بەردەوامدەبێت.
ئەمەش هەیە: یوتیوب دەشڵێت ئەوانەی حەز بە ریکلامی سەر ڤیدیۆکان ناکەن دەتوانن بەشداریی بکەن لە خزمەتگوزاریی "یوتیوب پریمیۆم" کە مانگانە بەشداربوو بڕێک پارە دەدات و لە بەرامبەردا هیچ ریکلامێکیش لەسەر ڤیدیۆکان بوونی نامێنێت.