سودەکانی دارچین بۆ تەندروستی کامانەن؟

تەندروستی پێش 1 هەفتە

لەلایەن: ئاکار

Alternate Text

بابەتە سەرەکیەکە: پسپۆڕێکی بواری خۆراک رایگەیاند، دارچین چەندین سودی تەندروستی هەیە، ئاستی شەکر لە خوێندا رێکدەخات و یارمەتی کەمکردنەوەی هەوکردن دەدات.

کێ وتی: ناتالیا پاڤلیۆک پسپۆڕی بواری خۆراک رایگەیاند: هەندێک لێکۆڵینەوەی زانستی دەریخستوە، کە دارچین بەسودە  بۆ ئاستی شەکر لە خوێندا رێکدەخات، هەروەها دژە ئۆکسان و ریشاڵی خۆراکی تێدایە کە سودبەخشە بۆ میتابۆلیزمی کاربۆهیدرات.

ئەمەشی وت: تایبەتمەندی دژە میکرۆبی هەیە و دەتوانێت یارمەتیدەر بێت لە بەرەنگاربونەوەی هەوکردن و باشترکردنی تەندروستی دەم و ددان، ئاوسانی سک و غازات کەمدەکاتەوە.

زیاتر: گونجاوە بۆ کەمکردنەوە و لابردنی چرچ و لۆچی پێست چونکە رۆیشتنی خوێن لە ژێر پێستتدا باشتر دەکات و ئۆکسجینی پێست زیاتر دەکات.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا