وەزارەتی پێشمەرگە: رۆژی پێنجشەممە هاوکاریی دارایی هاوپەیمانان دابەشدەکرێت

درێژتر لە هەواڵ 3 رۆژ پێش ئێستا

لەلایەن: ئاکار

Alternate Text

بابەتە سەرەکیەکە: وەزارەتی پێشمەرگەی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، رۆژی پێنجشەممە، هاوکاریی دارایی هاوپەیمانان بۆ مانگی 1ـی ساڵی 2025 دابەشدەکرێت.

راگەیەندراوی فەرمی: وەزارەتی پێشمەرگەی هەرێمی کوردستان رایگەیاند: دوای ئەوەی هاوکاری هێزەکانی هاوپەیمانان بۆ هێزی پێشمەرگە خرایە سەر هەژماری وەزارەتی پێشمەرگە، بەڕێوەبەرایەتی گشتی بودجە و بەرنامەکان ژمێریاری سەربازی، رێکارە دارایی و ژمێریارییەکانی بەکۆتا هێناوە.

ئەمەش هەیە: بۆ ئەم مەبەستەش، رۆژی پێنجشەممە بەرواری 6ـی 2ـی 2025 هاوکاریی دارایی هاوپەیمانان بۆ مانگی 1ـی 2025 بەسەر ئەفسەر و پێشمەرگەکانی سەر بەدیوانی وەزارەت و یەکەكانى پیادەی وەزارەتی پێشمەرگە دابەشدەکرێت.

چی تر: لەم مانگەدا زیاتر لە 40 هەزار پێشمەرگە و ئەفسەرانی سەر بە وەزارەتی پێشمەرگە لە رێگەی پرۆژەی هەژماری من هاوکاری هاوپەیمانان وەردەگرن ئەمەش ئەوە دەردەخات کە وەزارەتی پێشمەرگە بە پێی خاڵەکانی نامەی لێکتێگەیشتنی نێوان وەزارەتی پێشمەرگەی حکومەتی هەرێمی کوردستان و هێزەکانی هاوپەیماناندا دەروات.

زیاتر: وەزارەتی پێشمەرگە ئاماژەی بەوەشکرد، لەلایەن هاوپەیمانانەوە جەختکرایەوە کە هاوكارى دارايى بەردەوام دەبێت.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا