بابەتە سەرەکیەکە: قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆک وەزیرانی هەرێمی
کوردستان لە هەولێر لەگەڵ د. مورشید خەزنەوی، مامۆستای ئایینی دیاری رۆژئاوای
کوردستان کۆبوەوە.
لێدوانی فەرمی: قوباد
تاڵەبانی جێگری سەرۆک وەزیرانی هەرێم رایگەیاند: شێخ مورشید خەزنەوی و باوکی شەهید شێخ مەعشوق
خەزنەوی دو سیما و کەسایەتیی ئایینی و نیشتمانی دڵسۆز و خۆشەویستی رۆژئاوای
کوردستانن، شێخ مەعشوق لەپێناو نەتەوەکەیدا شەهید بو و ئێستاش شێخ مورشیدی کوڕی
درێژە بە رێبازەکەی دەدا.
ئەمەشی وت: ئەمڕۆ زۆر خۆشحاڵ بوم بە دیداری شێخ
مورشید، هەوڵەکانی بۆ یەکگرتویی و یەکڕیزی کورد جێی پێزانینە و پێویستە هەمو لایەک
گوێی لێ بگرن و پشتیوانی لێ بکەن.
زیاتر: لە کۆبونەوەکەماندا، جەختمان کردەوە بە هەمو توانامانەوە
پشتیوانی براکانمان لە رۆژئاوای کوردستان دەبین و لە هیچ هەوڵێکیش بۆ یەکڕیزی و
یەکهەڵوێستی کورد درێخی ناکەین.