بابەتە سەرەکیەکە: سبەی شاندی دانوستانکاری یەکێتی و پارتی جارێکی دیکە بۆ گفتوگۆکانی پێکهێنانی حکومەت لە هەولێر کۆدەبنەوە.
لێدوانی فەرمی: مەحمود محەممەد، وتەبێژی پارتی بە
میدیای حزبەکەی راگەیاند: سبەی لەسەر ئاستی باڵا، یەکێتی و پارتی لە
هەولێر کۆدەبنەوە، لە کۆبونەوەکانی رابردو نزیکبونەوەی زۆر دروستبوە لەنێوانمان،
لەسەر چەندین پرس و خاڵ رێککەوتوین.
زیاتر: لە کۆبونەوەی سبەینێ ئەو خاڵانەی ماون
گفتوگۆیان لەبارەوە دەکرێت، ئومێد دەکەین دوای کۆبوونەوەکە زانیاری باش و دڵخۆشکەر
بدەین بە خەڵک و بە زوترین کات کابینەی نوێ پێکبهێنرێت.