بابەتە سەرەکیەکە: قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆک وەزیرانی
هەرێمی کوردستان لەبارەی بانگەوازەکەی عەبدوڵا ئۆجەلانەوە پەیامێکی بڵاوکردەوە.
پەیامی فەرمی: قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆک وەزیرانی
هەرێمی کوردستان رایگەیاند: کورد هەمیشە
گەلێکی ئاشتیخواز بوە و بزوتنەوە کوردییەکان وەک دوا رێگەچارە و بە ناچاری، بۆ
پاراستنی مان و داکۆکی لە مافە بنەڕەتییەکان پەنایان بردوەتەبەر بە چەک.
ئەمەشی
وت: ئەمڕۆ بەڕێز عەبدوڵا ئۆجەلان جارێکی دیکە دەرگای بەڕوی ئاشتی و چارەسەری
ئاشتییانە و دیموکراسییەکانی پرسی کورد لە تورکیادا کردەوە و هاوکات دەستپێکی
قۆناغێکی نوێی تێکۆشانی سیاسی بۆ کورد لە تورکیا راگەیاند.
زیاتر: هیوادارین و گەشبینین ئەمجارەیان پرۆسەکە
بە ئەنجامێکی دڵخواز بۆ هەردو گەلی کورد و تورک کۆتایی بێت و پێکەوە بناغەی
پێکەوەژیانێکی راستەقینە بونیادبنێن.
چی تر:
ئەرکی هەمو لایەکمانە پێشوازی لە پەیامەکەی بەڕێز ئۆجەلان بکەین و لە هەر چەشنە
هاوکاری و پشتیوانییەک بۆ سەرخستنی پرۆسەکە درێخی نەکەین.