یوسف محەمەد: پەیامەکەی ئۆجەلان رێگە بۆ پڕۆسەی ئاشتی لە باکور خۆش دەکات

درێژتر لە هەواڵ 5 کاتژمێر پێش ئێستا

لەلایەن: ئاکار

Alternate Text

بابەتە سەرەکیەکە: یوسف محەمەد سەرۆکی پێشوی پەرلەمانی کوردستان سەبارەت بە بانگەوازەکەی عەبدوڵا ئۆجەلان پەیامێکی بڵاوکردەوە.

چی وت: یوسف محەمەد رایگەیاند؛ پەیامەکەی بەڕێز ئۆجەلان لانی کەم رێگە بۆ پڕۆسەی ئاشتی لە باکور خۆش دەکات و بیانوی داگیرکاریی تورکیا لە هەرێمی کوردستان و رۆژاڤا ناهێڵێت، دەرفەتێکی گرنگ بۆ خەباتی سیاسی لە باکور و رۆژاڤا دەڕەخسێنێت.

ئەمەشی وت: رۆژاڤا لەم ساتەوەختە مێژوییەدا زۆر پێویستی بە رەخساندنی کەشێک هەیە کە بتوانێت دەسەڵاتە دیفاکتۆکەی بگۆڕێت بۆ ستاتویەکی دانپیانراوی دەستوری و یاسایی.

زیاتر: بە هیوای سەرکەوتنی ئیرادەی ئاشتیخوازانەی گەلی کورد لە دەستەبەر کردنی مافەکانی.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا