بابەتە سەرەکییەکە: وتەبێژی یەکێتی نیشتمانیی کوردستان دەڵێت، راپەڕینی هەولێر
بەسەرپەرشتی یەکێتی بوو.
لێدوانی فەرمی: سه‌عدی ئه‌حمه‌د پیره وته‌بێژی یه‌كێتی له‌ساڵیادی راپه‌ڕینی
شاری هه‌ولێر رایگەیاند، ''راپه‌ڕینی هه‌ولێر كه ده‌ستیپێكرد سه‌لماندی كه مانگی
ئازار ته‌نها مانگی مه‌ینه‌ت نیه بۆ كورد، به‌ڵكو رۆژانی زۆر خۆشیشی تێدایه ".
ئەوەشی وت: " ئێمه‌ی هه‌ولێرییه‌كان پێمان وایه كه هۆلاكۆی خۆمان له
11ی ئازار شكاند و له رێگای شانه چه‌كداره‌كانی بروسك و هێزی پێشمه‌رگه ده‌رسێكی
مێژوویمان به به‌عس دا، كه به‌سه‌رپه‌رشتی كۆسره‌ت ره‌سوڵ عه‌لی و به‌شداری هه‌ڤاڵه‌كانمان
بوو، ئێمه وه‌ك هه‌ولێرییه‌كان شانازیمان به یه‌كێتییه‌وه ده‌كرد، چونكه راپه‌ڕینی
هه‌ولێر به‌سه‌رپه‌رشتی و سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی بوو".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد: هه‌رێمی كوردستان له‌سه‌ر ئاستی نێوده‌وڵه‌تی خاوه‌ن
پێگه‌ی خۆیه‌تی و دانپێدانراوه، له پرۆسه‌ی دیموكراسی و هه‌ڵبژاردندا هه‌نگاوی
باشی بڕ‌یوه.
زیاتر: سەعدی ئەحمەد پیرە وتیشی، دوای 34 ساڵ هێشتا كه‌موكورتی هه‌یه،
بۆیه ئه‌ركی هه‌مووانه كه كه‌موكورتییه‌كان چاره‌سه‌ر بكه‌ن و خزمه‌تی زیاتری
خه‌ڵكه‌كه‌ی خۆمان بكه‌ین.