بابەتە
سەرەکیەکە: ژه‌می پارشێو ژه‌مێکی سه‌ره‌کی و گرنگی مانگی ره‌مه‌زانی پیرۆزه که
پێویسته بخورێت و جۆری ئەو خواردنەشی دەیخۆیت گرنگی خۆی هەیە.
کێ وتی: دکتۆر کامه‌ران رەسوڵ ژاژڵه‌یی پسپۆڕی زانستی
خۆراک، باشترین و خراپترین ئه‌و خواردنانه ده‌ستنیشان
ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی رۆژوەوانان له ژه‌می پارشێو جێبه‌جێی بكه‌ن؛
باشترین جۆره‌کانی خواردن بۆ پارشێو؛
- یه‌کێک له‌م خۆراکانه؛ یه‌ک قاپ ماست، هێلکه‌ی کوڵاو،
په‌نیر، نیسکێنه، گوێز، هه‌نگوین، یه‌ک قاپ نۆکاو و یه‌ک قاپ لۆبیای کوڵاو.
- نانی تیری
یان هه‌ورامی (ئاردی جۆ یان ئاردی بۆر باشتره) + دو بۆ سێ ده‌نک زه‌یتون.
- میوه‌یه‌ک
یان سه‌وزه‌یه‌ک شوتی، کاڵه‌ک، ترۆزی، خه‌یار، قه‌یسی، خورما، مۆز، چواله‌ی سه‌وز،
هه‌ڵوژه، ڕێواس و شلیک.
- یه‌ک بۆ دو په‌رداخ ئاو.
- چا باشتره نه‌خورێته‌وه، ئه‌گه‌ر خورایه‌وه له یه‌ک
پیاڵه زیاتر نه‌خورێته‌وه.
- پێویسته تا نیو کاتژمێر پاش خواردن مرۆڤ پاڵ نه‌که‌وێت
و نه‌خه‌وێته‌وه.
خراپترین جۆره‌کانی خواردن بۆ پارشێو؛
- برنج و شله.
- خواردنی سورکراوه.
- شیرینی و چه‌وری.
- خواردنی خێرا.
- شه‌ربه‌تی گیراوه و شه‌ربه‌تی فرێش و خواردنه‌وه
گازیه‌کان.
- خۆراکی سوێر و پڕ به‌هارات و ترشیات.