بابەتە سەرەکییەکە: ڤلادیمێر پوتین رەزامەندی دەربڕی بۆ
راگەیاندنی ئاگربەست لەگەڵ ئۆکرانیا.
چی وت: سەرۆکی روسیا رایگەیاند: ئێمە لەگەڵ پێشنیارەکانی
ئاگربەستداین، بەڵام هەڵوێستی ئێمە لەگەڵ ئەو گریمانەیە دامەزراوە کە دەبێت
ئاگربەست ببێتە هۆی ئاشتی درێژخایەن و نەهێشتنی رەگ و ریشەی قەیرانەکان.
زیاتر: سوپاسی ئەمەریکا دەکەین بۆ گرنگیدانە زۆرەکەی بە
قەیرانی جەنگ لە ناوچەکەمان و بە باشی دەزانین ئەگەر ئۆکرانیا بگاتە ئاگربەستێکی 30
رۆژە، هەروەها دەبێت ئەوە بزانرێت کە هێزەکانی وڵاتەکەمان لە هەمو بەرەیەکی جەنگدا
لە پێشڕەویدان.