بابەتە سەرەکییەکە: بۆ یەکەمجار گەشتێکی نێوان زنجان و کەرەج بە تەکسی
ئاسمانی ئەنجامدرا.
کێ وتی: محەمەد جەواد یەگانە بەڕێوەبەری فڕۆکەخانەی زنجان رایگەیاند:
ئەم تەکسییانە بۆ رێگا کورت و مامناوەندەکان بەکاردەهێنرێت و بۆ ئەو مەبەستەش لەگەڵ یەکە بازرگانییەکانی
کۆمپانیای هێڵی ئاسمانی ئەتڵەس گرێبەست ئەنجام دەدرێت.
چی تر: دوای ئەنجامدان و تەواوبونی رێککارەکانی گرێبەستەکە، تەکسی
ئاسمانی بۆ هاوڵاتییانیش بەردەست دەبێت و بە لەبەرچاوگرتنی ئەوەی ئەم فڕۆکانە
ژمارەیەکی کەمتری سەرنشینی هەیە نرخەکەی لە فڕۆکە ئاساییەکان گرانتر دەبێت.
لەلایەکی ترەوە: سەرچاوە نافەرمییەکان باس لەوەدەکەن، نرخی هەر
گەشتێکی یەک کاتژمێری ئەم تەکسییانە، لە شەش ملیۆن و 800 هەزار تمەنەوە
دەستپێدەکات و بەپێی مەودا و ژمارەی سەرنشینەکانیش نرخەکە گۆڕانکاری بەسەردا دێت.