ئیدارەی خۆسەر راگەیاندنی دەستوری کاتیی سوریا رەتدەکاتەوە

جیهان پێش 2 هەفتە

لەلایەن: رێبەند نەسرەدین

Alternate Text

بابەتە سەرەکییەکە: ئیدارەی خۆسەری باکور و رۆژهەڵاتی سوریا رەشنوسی دەستوری سوریا رەتدەکاتەوە کە ئەمڕۆ لەلایەن ئەحمەد شەرعەوە واژو کرابو.

راگەیەندراوی فەرمی: ئیدارەکە بڵاویکردەوە: دوای چەند مانگێک لە روخانی رژێمی بەعس و دڵخۆشی گەلی سوریا بەوهۆیەوە، ئەمڕۆ لە دیمەشق بە ناو راگەیەندراوی دەستوری دەرچو کە بڕهە و شێوازێکی نەریتی هاوشێوەی ئەو پێوەرانەی تێدایە کە حکومەتی بەعس پەیڕەوی دەکردن.

چی تر: ئەم رێککارانە جارێکی تر دژایەتی دۆخی راستەقینەی سوریا و فرە پێکهاتەییەکەی دەکات و ساختەکارییەکی ناسنامەی نەتەوەییە، بەوپێیەی ئەم راگەیاندنە خاڵییە لە جێپەنجە و رۆحی گەلی سوریا و پێکهاتە جۆراوجۆرەکانی لە کوردەوە تاوەکو عەرەب و سەرجەم پێکهاتە نەتەوەییەکانی تری سوریا.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا