فهرماندهی
گشتی هێزهكانی سوریای دیموكرات (ههسهده) رایگەیاند، رێكکهوتنی 10ی ئازار لهگهڵ
ئهحمهد شهرع رێگری له شهڕی نێوان دیمهشق و رۆژئاوا کرد.
مەزڵوم عەبدی،
فەرماندەی گشتی هەسەدە رایگەیاند:''دوای روخانی رژێمی بەشار ئەسەد هەموو کات ئامادەبووین گفتوگۆ لەگەڵ حکومەتی
نوێی سوریا بکەین، کێشەکان بە گفتوگۆ و دیالۆگ چارەسەر بکەین''.
ئەوەشی خستەڕوو، هۆکاری
سەرەکی رووخانی رژێمی بەشار ئەسەد، رەتکردنەوەی دیالۆگ و گفتوگۆ بوو، بۆیە شۆڕشێک لە دژی هەڵگیرسا و لەنێوچوو.
فهرماندهی
گشتی هێزهكانی سوریای دیموكرات باسی لەوەشکرد:''ئێمە هەموو کات دژی شەڕ بووین و
تا شەڕمان بەسەردا نەسەپێنرا شەڕمان نەکرد، هیچ کاتێک بە شەڕ کێشەکان چارەسەر
ناکرێن''.
سەبارەت بە رێککەوتنی 10ی ئازار مەزڵوم عەبدی ئاماژەی بەوەکرد، رێککەتنەکەیان
لەگەڵ ئەحمەد شەرع هۆکارێک بوو کە رێگری لە شەڕ و خوێنڕشتن بکرێت، لە نێوان دیمەشق
و رۆژئاوا.
دەشلێت، بە درێژایی 100 ساڵی رابردوو لە سوریا باسی پرسی کورد نەکرابوو، بەڵام بە پێی رێککەوتنەکە پێویستە مافەکانی گەلی کورد و هەموو پێکهاتەکان، لە چوارچێوەی دەستوری نوێی سوریادا دەستەبەر بکرێن.
سەبارەت بە هاوکارییەکانی هەرێمی کوردستان ئەوەی خستەڕوو: سلێمانی و هەولێر 15 ساڵە هاوکاری رۆژئاوا دەكەن، تاوەکو ئەمڕۆش بەردەوامن.
مەزڵوم عەبدی سەبارەت بە رۆڵی کورد باسی لەوەشکرد، ئێستا كورد لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست رۆڵی ئاشتی دەگێڕێت، لە ئێستاشدا وەکو هەسەدە پاڵپشتی پڕۆسەی ئاشتی توركیا دەكەن و هەموو کاتێک هاوکار دەبن.