سكرتێری ئه‌نجومه‌نی
وه‌زیرانی هه‌رێم دەڵێت، هه‌رێم به داهاتی خۆی لە 71٪ تێچووی موچه‌ی مانگانه دابین ده‌كات.
ئامانج ره‌حیم،
سكرتێری ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێم رایگەیاند، له‌ئێستادا هه‌رێم به داهاتی نه‌وت
و نانه‌وتی خۆی مانگانه بڕی 665 ملیار دینار به كاش ده‌خاته سه‌ر حسابی وه‌زاره‌تی
دارایی عیراقی فیدڕاڵ، به‌م شێوه‌یه‌ش هه‌رێم به داهاتی خۆی به ڕێژه‌ی 71% ی تێچووی
موچه‌ی مانگانه دابین ده‌كات.
روونیشیکردەوە،''بە
گوێرەی دوا لێدوانی ئەمڕۆی بەڕێوەبەری گشتی نەوتی باکوور بڕی 200 هەزار بەرمیل نەوتی رۆژانەی هەرێم لە لایەن کۆمپانیای سۆمۆوە دەفرۆشرێت کە داهاتی کاشی مانگانەی فرۆشتنی
ئەم بڕە نەوتە (بە نرخی ئەمڕۆی نەوتی برێنت 64.79 دۆلار) دەکاتە 545 ملیار دینار
مانگانە، کە داهاتەکەی هەمووی بۆ وەزارەتی دارایی فیدڕاڵە''.
دەشڵێت: بڕی
120 ملیار دیناری دیکەی مانگانە وەک بەشی گەنجینەی فیدڕاڵیی لە داهاتی نانەوتی هەرێم
بە کاش دەخرێتە سەر حسابی وەزارەتی دارایی عێراق و خەرجی موچەی مانگانەی هەرێم لەسەر
وەزارەتی دارایی فیدڕاڵ 945 ملیار دینارە.
ئامانج رەحیم راشیگەیاند،
بە لێدەرکردنی داهاتی نەوت و نانەوتی هەرێم کە بە کاش مانگانە دەچێتە سەر حسابی
دارایی فیدڕاڵ لە کۆی گشتی تێچووی موچەی هەرێم، لە ئەنجامدا تێچووی موچەی مانگانەی
هەرێم لەسەر حکومەتی فیدڕاڵی لە ئێستادا تەنها 280 ملیار دیناری پێویستە کە بە ڕێژە
دەکاتە 30%ی موچەی مانگانە”.
سکرتێری ئەنجومەنی
وەزیران باسی لەوەشکردووە،'' ئەگەر تێچووی بەرهەمهێنان و گواستنەوەش حساب بکەین کە
16دۆلارە بۆ یەک بەرمیل، ئەو کات تێچووی موچەی مانگانەی هەرێم بە بە تێچووی نەوتیشەوە
تەنها نزیکەی 400 ملیار لەسەر حکومەتی فیدڕاڵی دەکەوێت کە دەکاتە رێژەی 40% ی موچەی
مانگانە و ئەو کاتیش هەرێم خۆی رێژەی 60%ی
موچەی خۆی لە داهاتی کاشی خۆی دابین کردووە''.