پاسپۆرتی سلێمانی هاوڵاتییان ئاگادار دەکاتەوە

درێژتر لە هەواڵ 19/11/2025

لەلایەن: نێرگز

Alternate Text

بەڕێوەبەری پاسپۆرتی سلێمانی هاوڵاتییان ئاگادار دەکاتەوە، بەهۆی دواکەوتنی موچەوە دەوامیان کەم کردووەتەوە تاوەکو کاتژمێر 1:00ی نیوەڕۆ دەوام دەکەن.

عەمید سالار عەبدوڵڵا، بەڕێوەبەری پاسپۆرتی سلێمانی بە BMC راگەیاند، بەهۆی نەبوونی موچەوە دەوامیان کەم کراوەتەوە بۆ کاتژمێر 1:00ی نیوەڕۆ، داواش لە هاوڵاتییان دەکەن پێش ئەو کاتە سەردانیان بکەن بۆ رایکردنی مامەڵەکانیان.

سەبارەت بە تێچوی دەرهێنانی پاسپۆرت ئاماژەی بەوەکرد، بە شێوازی ئەلکترۆنی تەنها 91 هەزار دینارە، بەڵام جیاواز لەوە تێچوەکەی زیاتر دەکات و دەبێت 100 هەزار دینار رسومات بدرێت، ئەو کات نرخەکە دەبێتە 191 هەزار دینار.

عەمید سالار عەبدوڵڵا ئەوەشی خستەڕوو، لقی شەشەمی پاسپۆرت لە شارەزوور دەکەنەوە ئەوەش بۆ کارئاسانی و رایکردن مامەڵەی هاوڵاتییانی ئەو سنورە.

سەبارەت بە دامەزراندنی کارمەندان بۆ بەڕێوەبەرایەتی پاسپۆرتی سلێمانی باسی لەوەشکرد، ژمارەی کارمەندەکانیان زۆر کەمە و ئەمەش بووەتە هۆی خاوبوونەوەی کارەکانیان، بەهیوان لەگەڵ پێکهێنانی حکومەتی نوێی عێراق میلاکیان بۆ زیاد بکرێت.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا