"ئەمریکا سوود لە دۆلار وەردەگرێت بۆ ناسەقامگیرکردنی حکومەتی داهاتووی عێراق"

درێژتر لە هەواڵ 20/11/2025

لەلایەن: دیدار

Alternate Text

دامەزراوەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاستی ئەمریکا لە راپۆرتێکدا رایگەیاند کە حکومەتی ئەمریکا بەنیازە سیستەمی دابینکردنی دارایی دۆلاری عێراق لە داهاتی نەوت، وەکو کارتێکی فشاری راستەوخۆ بەکاربهێنێت دژ بە حکومەتی داهاتووی عێراق، بۆ ئەوەی حکومەتەکە ناجێگیر بکات ئەگەر مەرجەکانی پەیوەست بە دۆسیەی حەشدی شەعبی جێبەجێ نەکات.

دامەزراوەکە ڕایگەیاند کە بانکی فیدراڵی ئەمریکا (فیدراڵ ڕیزێڤ) وەک سیستەمی سەرەکی دابینکردنی دارایی دەمێنێتەوە کە داهاتی نەوتی عێراق بە دۆلار دەگۆڕێتەوە.

ئاماژەی بەوەدا کە "واشنتن نەک تەنها وەک کەرەستەیەکی فشار، بەڵکو وەک چەکێک بۆ ناجێگیرکردنی حکومەتی داهاتووی بەغدا بەکاری دەهێنێت ئەگەر پابەندی مەرجەکانی ئەمریکا نەبێت."

دامەزراوەکە روونی کردەوە کە سیاسەتی ئێستای ئەمریکا بەرامبەر بە عێراق لەسەر تێکەڵەیەک لە هاندان و هەڕەشە بنیات نراوە بۆ هاندانی بەغدا بۆ ئەوەی سیاسەتێک پەیڕەو بکات کە لەگەڵ بەرژەوەندییەکانی ئەمریکا، بەتایبەتی لە بواری دژەتیرۆر و بەڕێوەبردنی کاروباری ناوچەکە، بگونجێت.

لە هەمان کاتدا، ئاگاداری ئەوە دەبێت کە لێکەوتەی نەرێنی بۆ بازاڕی وزەی جیهانی یان بەرژەوەندییەکانی کۆمپانیا ئەمریکییەکان کە لە ناو عێراق کار دەکەن، دروست نەبێت.

دامەزراوەکە دەڵێت: "حکومەتی داهاتوو رووبەڕووی ئاڵنگارییەکی ئاڵۆزتر دەبێتەوە لە هاوسەنگکردنی ئەم فشارانە، بەتایبەتی لەبەر ئەوەی پەرلەمانی نوێ دەبێت مامەڵە لەگەڵ مەرجە هەستیارەکانی ئەمریکا بکات، بەتایبەتی دۆخی یاسایی حەشدی شەعبی و شوێنپێ داراییەکەی، کە هەژموونی ئەمریکا و ئێران بە شێوەیەکی ڕاستەوخۆ تێیدا بەیەک دەگەن."

دامەزراوەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست ئاماژەی بەوەداوە، کە ململانێی دەسەڵات لە نێوان واشنتن و تاران لە ناو عێراقدا "لە داهاتوودا دەگاتە توندترین قۆناغ" و ئاماژەی بەو راستییە کرد کە تاران بە توندی پشت بە پاڵپشتی عێراق دەبەستێت کە هێڵی رزگارکەری سیستەمی سیاسییەکەیەتی.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا