قوباد تاڵەبانی رایگهیاند، یەکێتی نیشتمانی کورستان ئامادەیە بۆ دەستپێکردنەوەی
گفتوگۆکان بۆ پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەت، بەبێ یەکێتیش کابینەیەکی سەرکەوتوو
پێکنایەت.
قوباد تاڵەبانی، جێگری سهرۆكوهزیرانی ههرێمی كوردستان لە کۆنگرەیەکی
رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، بهبێ یهكێتی حكومهتێكی سهركهوتوو پێكنایهت، ئامادەن
بۆ گفتوگۆکردن بۆ پێکهێنانی کابینەی نوێ.
سەبارەت بە پۆستەکانی عێراق ئاماژەی بەوەکرد، تاوکو ئێستا لایەنە کوردییەکان
هاوڕان لەسەر ئەوەی پێویستە هاوسەنگی هەبێت و پۆستی سەرۆککۆمار پشکی کوردە.
جێگری سەرۆک وەزیران دەشڵێت، عێراق تاوکو ئێستا نەیتوانیوە بگاتە ئەو
ئاستەی شایستەیەتی، بەڕێکەوتنی گشتگیر و ریشەیی لە نێوان هەموو لایەنەکان عێراق
دەگاتە ئەوئاستە.
ئەوەشی خستەڕوو، بەهێزی عێراق بەهێزی کوردستانە، سیاسەتی دورە پەرێزی لە
بەغدا سیاسەتێکی هەڵەیە، بەراورد بە ئێستا لە سەردەمی مام جەلال کوردستان پێگەیەکی
بەهێزتری هەبوو لە بەغدا.
جەختی لەوەشکردەوە،''دەچینە بەغدا تاوەکو عێراق بخەینە سەر سکە و کێشەی
مووچە چارەسەر بکەین، هاوکات کابینەی داهاتووی عێراق کێشەی موچە و پرسی نەوت بە ریشەیی
یەکلایی دەکاتەوە''.
سەبارەت بە کابینەی نوێی حکومەت قوباد تاڵەبانی دەڵێت:''هیوادارین لە کابینەى
10ـدا هەست بە نادادى نەکەن، وەک ئەوەی لەم کابینەیەدا روویدا.
باسی لەوەشکرد، لە کابینەکانى رابردوودا جیاوازى لە داهاتى پارێزگاکاندا نەدەکرا،
بەڵام نادادى لە خەرجکردنى پارەى بەڵێندەرانى
سلێمانیدا هەبووە.
سەبارەت بە پرۆژەکانی سلێمانیش ئەوەی خستەڕوو، خزمەتگوزارییەکان لە سلێمانی بەردەوامە لە چوارساڵی
رابردوو پرۆژەکان گەشەیان کردووە، چەندین وەبەرهێن لە ناوچەکانی دیکە کارەکانیان هێناوەتە
سلێمانی ئەوەش بەهۆی هەبوونی ئەو بارە ئەمنییە و ئەو باوەڕەیە کە کەرتی تایبەت لەو
شارە هەیەتی.