هەوڵەکانی ئێران بۆ بەهێزکردنی هێزی ئاسمانی: سێ فڕۆکەی جەنگی نوێ بەرامبەر ئیسرائیل

درێژتر لە هەواڵ 07/12/2025

لەلایەن: دیدار

Alternate Text

کەناڵی جەزیرە لە ڕاپۆرتێکی نوێدا بڵاوی کردووەتەوە کە تاران سەرقاڵی هەوڵدانە بۆ بەهێزکردنی هێزی ئاسمانیی خۆی، بە ئامانجی بەرەنگاربوونەوەی هێزی ئاسمانیی ئیسرائیل. سێ مۆدێل وەک ئەگەری کڕین ناویان هاتووە:

1- میگ-٢٩م (MiG-29M) لە ڕووسیا.

2- چێنگدوو جەی-10سی (Chengdu J-10C) لە چین.

3- سوخۆی سو-35 (Sukhoi Su-35) لە ڕووسیا.

لە کاتێکدا هەندێک سەرچاوە باس لە گەیشتنی میگ-29 دەکەن و دەڵێن سو-35یش لە بەرنامەیاندایە، بەڵام گەیاندنی فەرمی سو-35 لەلایەن مۆسکۆوە هێشتا پشتڕاست نەکراوەتەوە.

وردەکاریی فڕۆکەکان

ئەم سێ فڕۆکەیە دەتوانن بە شێوەی جیاواز مەودای تەکنیکی ئێران و ئیسرائیل کەم بکەنەوە، کە ئیسرائیل لە ئێستادا پشت بە فڕۆکەکانی وەک F-15 و F-16 دەبەستێت.

1. میگ-29م (MiG-29M): گونجاوە بۆ شەڕی نزیک و ڕاوکردنی درۆنی ئیسرائیل. خێراییەکەی نزیکەی 2.3 ماخ-ە، بزوێنەری بەهێزکراوی هەیە. بەڵام لە شەڕی دوورمەودا لە جەی-10 سی و سو-35 دواکەوتووەترە.

2. جەی-10 سی (J-10C): فڕۆکەیەکی مۆدێرنی چینییە، گونجاو بۆ شەڕی دوورمەودا. گرنگترین سوودی، بوونی راداری AESA (کە توانای دۆزینەوە و تێکهەڵچوونی چەند ئامانجی لە یەک کاتدا هەیە)، سووکەڵەترە لە سو-35 و ئەلیکترۆنیاتی مۆدێرنی هەیە. دەتوانێت بۆ ئێران ببێتە بازدانێکی تەکنۆلۆجی لە شەڕی دوورمەودادا.

3. سو-35 (Su-35): بەهێزترین بژاردەیە، فڕۆکەیەکی قورسی رووسییە بۆ باڵادەستی ئاسمانی. دوو بزوێنەری بەهێزی هەیە، راداری مەودا درێژ و توانای هەڵگرتنی باری قورسی چەک هەیە. بەهۆی توانای زۆری لە مانۆڕ و هێزی راداریدا، لە رووی ئۆپەراسیۆنییەوە کاریگەرترین پلاتفۆرمە بۆ دروستکردنی هێزی رێگریکەر، هەروەها دەتوانێت هەڕەشە لەسەر فڕۆکە و سووتەمەنی گەیەنەرەکانی ئیسرائیل لە ئاسمانی سووریا و عێراق دروست بکات.

ئەگەرچی کڕینی ئەو سێ مۆدێلە، بۆ ئێران دەتوانێت توانایی و فرەچەشنیی چەکەکانی زیاد بکات و جیاوازیی تەکنیکیی کۆنی لەگەڵ ئیسرائیل کەم بکاتەوە، بەڵام پێکهاتەی ئێستای هێزی ئاسمانیی ئیسرائیل (بە تایبەت بەهۆی نوێکردنەوە بەردەوامەکان و سیستەمی شەڕی ئەلیکترۆنیی پێشکەوتوو) هێشتا ستانداردێکی زۆر بەرزی لە ناوچەکەدا هەیە، بەتایبەت بەهۆی فڕۆکەی ئێف 15 و ئێف 16.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا