بڕیارە لە شاری
سلێمانی مۆنۆمێنتی کەزی لەلایەن هونەرمەند دڵشاد بەهادین-وە دروستبکرێت.
هەڤاڵ ئەبوبەکر،
پارێزگاری سلێمانی رایگەیاند،"مۆنۆمێنتی کەزی، مۆنۆمێنتی شکۆ، رۆژی یەکبوونی
نەتەوەیی و نیشتمانیی و بەرخۆدان و سەرکەوتن".
ئاماژەی بەوەکرد،
"وەک پارێزگای سلێمانی، پشتیوانیی لە پێشنیازو دەستپێشخەریی هونەرمەند دڵشاد
بەهادین دەکەین، بۆ بنیاتنانی مۆنۆمێنتێک کە ئێمە ناومان ناوە: مۆنۆمێنتی کەزی".
ئەوەشی خستەڕوو،
"مۆنۆمێنتی شکۆ، ڕۆژی یەکبوونی نەتەوەیی و نیشتمانیی و بەرخۆدان و سەرکەوتنی
کوردستان، لە شاری سلێمانی، لە ڕۆژانێکی نزیکدا بەڕاوێژ لەگەڵ سەرۆکایەتیی و ئەنجومەنی
شارەوانیی سلێمانی و بەڕێوەبەرێتیی گشتیی ڕۆشنبیریی و هونەری سلێمانی و پشتیوانان
و دەستەبژێرانی ئەم بوارەدا، کاری شایستەی لەسەر دەکەین".