ئەمازۆن 16 هەزار فەرمانبەری دوورخستەوە

هەمەرەنگ 28/01/2026

لەلایەن: ئاکار

Alternate Text

کۆمپانیا بەناوبانگ و جیهانی ئەمازۆن لە چوارجێوەی کەمکردنەوەی هێزی کاری کۆمپانیاکەی 16 هەزار فەرمانبەری دیکەی دوورخستەوە.

بێس گالێتی، جێگری سەرۆکی ئەمازۆن رایگەیاند: کۆمپانیای ئەمازۆن لە نوێترین گەڕی کەمکردنەوەی هێزی کاردا، 16 هەزار فەرمانبەری دیکەی لەکار دوورخستووەتەوە.

گالێتی ئاماژەی بەوەش کرد، ئەو فەرمانبەرانەی لە ئەمریکا نیشتەجێن، 90 ڕۆژ مۆڵەتیان لەبەردەمدایە تاوەکو لە ناوخۆی کۆمپانیاکەدا بەدوای هەلی کارێکی نوێدا بگەڕێن، پێش ئەوەی پاداشتی کۆتایی خزمەت و مافەکانی بیمەی تەندروستییان پێ بدرێت.

ئەم بڕیارەی ئەمازۆن دوای ئەوە دێت کە لە مانگی تشرینی یەکەمی ڕابردووشدا 14 هەزار فەرمانبەری دیکەی لەکار دوورخستبووەوە.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا