شوانێکی سنووری
پارێزگای نەینەوا لە کاتی لەوەڕاندنی مەڕەکانیدا لە دامێنەکانی چیای مەقلووب، پەیکەرێکی
زێڕینی بە شێوەی وشتر دۆزیوەتەوە.
شوانەکەش پەیکەرکەی
رادەستی لایەنە پەیوەندیدارەکانی حکومەتی کردووە.
دۆزینەوەی ئەم
شوێنەوارە دەنگدانەوەیەکی زۆری لە ناوەندە رۆشنبیرییەکاندا دروست کردووە و بە یەکێک
لە دەستکەوتە گرنگەکانی ئەم دواییەی بواری کەلەپووری ناوچەکە دادەنرێت.
بەپێی زانیارییە
سەرەتاییەکان، پەیکەرەکە لە زێڕی پاک دروستکراوە و گوزارشت لە هونەری سەردەمە کۆنەکانی
ناوچەکە دەکات، کە نیشانەی بوونی شارستانیەتێکی دەوڵەمەندە لەو دەڤەرەدا.