ئه‌مڕۆ ڕۆژى جیهانیى زمانى دایكه، زمانناسانی کوردیش دەڵێن، زمانی کوردیش سێیەم دەوڵەمەندترین زمانی جیهانه.
21ی شوباتی هه‌موو ساڵێك وه‌ك ڕۆژی جیهانیی
زمانی دایك دیاریكراوه، له‌و ڕۆژه‌دا ژماره‌یه‌كی زۆری چالاكی زمانه‌وانی له‌سه‌رتاسه‌ری
جیهان به‌ڕێوه‌ده‌چن، زیاتر له‌شەش هه‌زار زمان له‌جیهاندا هه‌ن، به‌ڵام ته‌نها
100 جۆریان زمانی فه‌رمین، زمانی کوردی-ش سێیەم دەوڵەمەندترین زمانه له‌جیهاندا.
ڕه‌گ و ڕیشه‌ی ڕۆژی جیهانیی زمانی دایك
بۆ ساڵی 1952 ده‌گه‌ڕێته‌وه، كاتێك ژماره‌یه‌ك قوتابی زانكۆی داكا له‌دژی سیاسه‌تی
یه‌كزمانی ناڕه‌زاییان ده‌ربڕیی‌و 11 كه‌س به‌ده‌ستی ھێزه ئه‌منییه‌كانی پاكستان
كوژران، له‌ساڵی 1956دا پاكستان له‌وڵاته‌كه‌ی به‌ناچاریی‌و له‌ژێر فشاری شه‌قامدا،
دانی به‌زمانی به‌نگالیدا نا.
بۆ یەکەمجاریش ڕێکخراوی یونسکۆى سه‌ر
به‌نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان، لە 17ی تشرینی دوەمی ساڵی 1999، ڕۆژی 21ی شوباتی هه‌موو
ساڵێكی وه‌ك رۆژی جیهانی زمانی دایك ناساند‌و دواتر له‌لایه‌ن ڕێكخراوى نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كانه‌وه
په‌سه‌ندكرا.
یه‌كه‌م ئاهه‌نگی سه‌رتاسه‌ری جیهانی بۆ
ڕۆژی زمانی دایك له21ی شوباتی ساڵی 2000 له‌ژێر دروشمی بەرەوپێشبردنی ئاشتی‌و فرەزمانی
لەسەرتاسەری جیهان‌و پاراستنی هەموو زمانە دایکییەکان بەڕێوەچوو.
له‌سه‌رتاسه‌ری جیهاندا له‌كۆی 6 ھه‌زار
زمانی جیاواز، ته‌نها 100 زمان به‌فه‌رمی كاریان پێده‌كرێت و مامه‌ڵه ئیدارییه‌كانی
پێ ڕایی ده‌كرێن.
زمانی کوردیش وەك زمانی دایک، بە 735
هەزارو 320 وشەی سەرەکی، سێیەم زمانە لەدوای فینلانداو کۆری، زۆرترین وشە لەخۆ دەگرێت،
زمانی کوردی بەھەموو شێوەزارەکانییەوە کۆی گشتی یەك ملیۆن‌و 200 هەزار وشەی تێدایەو
بەھەموو دەربڕین‌و دەستەواژەکانییەوە یەك ملیۆن‌و 600 هەزار وشەی لەگەڵدایە.
بنەڕەتی زمانی کوردی بەبڕوای مێژونوسان
دەگەڕێتەوە بۆ پێنج هەزار ساڵ پێش زایین کە دەگەڕێتەوە بۆ زمانە ھیندۆئەوروپییەکان،
هەروەها لەکۆنترین دەقە ئایینییەکانی زمانی کوردی‌دا پەرتوکی ڕەشی ئێزدییە کە پەرتوکی
پیرۆزی باوەڕی ئێزدییەکانە.