لە پایجی سوکایەتی بەڕەمزێکی مێژووی میلەتی کورد
داره‌وان حاجی حامید 23/03/2021
مامۆستا ئیبراهیم ئه‌حمه‌د پێش ئەوەی سیاسی بێت یەکێکبووە، لە ئەدیبەکانی ڕەمزی کورد
لە ساڵی ١٩٤٠ ڕۆلی سەرەکی بینیوە لە پێش خستن و بوونیادنانی زمانی کوردی ، ئیبراهیم ئه‌حمه‌د یەکێکە لە ڕابەرەکانی ڕۆمانی کوردی لە سەردەمێکدا کە کورد ڕۆمانی نەبوە ، مامۆستا ئیبراهیم ئه‌حمه‌د " ژانی گەل " و "كوێره‌وه‌ری" نوسیوە، ئیبراهیم ئه‌حمه‌د پێش ئەوەی سیاسی بێت ڕوناکبیربوە، وە لە دەرکردنی ڕۆژنامە و گۆفاری کوردی‌دا ڕۆلی جوامێرانەی هەبوە گۆفاری گەلاوێژ بە نمونە.
دواتر ئیبراهیم ئه‌حمه‌د سیاسەتی کردبێت سیاسەتی کورد پەروەرانەی کردوە، سیاسەتی بۆ کورد و کوردستان کردوە، بە هەموو شێوەێک دژی دووبەرەکی و برا کوژی بوە، تەنانەت کە وازی لە سیاسەت هێناوە و ڕوشیکردوەتە هاندەران هەموو کات و ژیانی بۆ کورد وکردایەتی هەرچوار پارچەکەی کوردستان تەرخان کردوە، یەکەم کەسە کە هەوڵیداوە بۆ دروست کردنی کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان، بۆئەوەی کورد ببێتە میمبەرێک بە هەموو مافەکانی بگات.
ئەم هەموو کارە جوانانەی ڕەمزێکی کورد هی ئەوەنیە لە کاتێکدا لە ژیاندا نەماوە سوکایەتی پێ بکرێت و لە پاپیەی کەم بکرێتەوە، ئەو هەوڵانە دەبنە هەوڵی نەزۆک و ئیبراهیم ئه‌حمه‌د بە مێژووی خۆی و بە هەڵوێستەکان و بەو بەرهەم و نوسینانەی کە بەجی هێشتوون هەمیشە بە نەمری دەی هێڵێتەوە، ئەوەش وەڵامێکە بۆ هەموو ئەو کەسانەی کە لە ئیفلاسی سیاسی خۆیانەوە دەیان ئەوێت لە پاپیەی مرۆڤێکی مەزنی وەک مامۆستا ئیبراهیم ئه‌حمه‌د کەم بکەنەوە.
وەبیری ئەو کەسە ئیفلاسانە دەهێنینەوە، سیاسه‌تمه‌دارو خه‌باتگێڕو نوسه‌ری ناوداری گه‌له‌كه‌مان (مامۆستا ئیبراهیم ئه‌حمه‌د) ئه‌و تێكۆشه‌ره گه‌وره‌یه‌ی كه دوای ده‌یان ساڵ خه‌بات و تێكۆشان له‌پێناو دۆزی ره‌وای گه‌له‌كه‌مان ژیا و له ساڵانی سییه‌كانداو له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵێك خوێندكاری كورد له به‌غدا، گروپێكی به‌ناوی "لاوانی كورد" پێكهێناوه‌و گۆڤارێكیشی به‌ناوی "دیاری لاوان" بڵاوكردۆته‌وه
هەروەها بەرهەمی ( ژ ك ) له كوردستانی باشوور ده‌ناسرێت، كه سه‌ر به مه‌ڵبه‌ندی كۆمه‌ڵه‌ی ژیانه‌وه‌ی كوردستانی رۆژهه‌ڵات بووه، كه سه‌روه‌ری دامه‌زراندنی كۆماری كوردستان (مه‌هاباد 1946)ی هه‌یه، له‌گه‌ڵ هه‌ڤاڵه‌كانیدا توانیبووی له زۆر ناوچه‌ی كوردستان لقی "ژ ك" و پاشان "حدك" بكاته‌وه
لەبەر هەڵوێستە جوامێرانەکانی له ساڵی 1948 پاش ئه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتداری ئه‌وكاته‌ی عیراق به‌ربووه گیانی شۆڕشگێڕانی کورد، مامۆستا ئیبراهیم ئه‌حمه‌د بۆ ماوه‌ی 18 مانگ به‌ندكرا، دوای ئازادكردنیشی تا هه‌ڵگیرسانی شۆڕشی 14ی ته‌مموزی ساڵی 1958، رێگای خه‌باتی نهێنی گرته‌به‌ر، هەرئەمەشنا له‌سه‌ر كار‌و چالاكی سیاسی له هاوینی 1951 دا، له سلێمانییه‌وه گوێزراوەتەوە بۆ كه‌ركوك. ئەمانە وای کرد کە
"پیره‌مێرد"ی شاعیر‌و خاوه‌نی رۆژنامه‌ی ژیان له نووسێنێكدا ستایشی مامۆستا ئیبراهیم ئه‌حمه‌د بکات و ده‌نووسێت: ژیان چاوه‌ڕێی ئه‌م كوردییه ره‌وانه‌یه، پیره‌مێردیش به‌هیوای نه‌وجه‌وانانه كاتیكێش خوێندن ته‌واو ده‌كات، دیسان پیره‌مێرد باسی ده‌كات و ده‌ڵێت: له خوێنده‌واره هه‌ڵبژێردراوه‌كانمان مامۆستا ئیبراهیم ئه‌حمه‌د كه كۆلێژی مافی ته‌واوكردووه... هتد
ئەمە هەڵوێستی ڕەمزێکی کوردە کە کەسە هیج لەبارنەبوەکان ئەمڕۆ کەوتونەتە سوکایەتی پێکردننی بێئاگالەوەی ئەمە سوکایەتی کردنە سوکایەتیە بە هەموو کورد.
لە کۆتایدا بەبیری ئەم کەسە نە زۆکانە دەهێنینەوە کە لێدان لە ڕەمزێکی نەتەوەی و مێژووی کورد لێدان نیە لە خێزانێک و کەسایەتی خێزانێک بەڵک و لێدانە لە هەموو میلەتی کورد و سەروەریەکانی و بەها پیرۆزەکانی.
بۆیە باشترە بەو کەسە نەزۆکانە بلێین لەبری تەشیکردن و وەرین بە مانگە شەو، بێنەوە سەر ئەقلی خۆیان و بەرهەمەکانی مامۆستا ئیبراهیم ئه‌حمه‌دی نەمر بخوێننەوە و شتێک لە بەرهەم و نوسینەکانی فێربن.