قوباد تاڵەبانی وێنە گەورەکەی واقیعی سیاسی کوردستان و عێراق و کەرکوکی لە سەرەتای بانگەشەی هەڵبژاردن خستەڕوو؛ سەرۆکی هاوپەیمانی کوردستان زۆر بە روونی گووتی: کە کورد لە پرۆسەی سیاسی لە عێراق ئەگەر بە ئاگانەبێت؛ دۆخی لە گەڕی نوێی سیاسی نوێدا باش نابێت.
هۆشداریدا کە هێزی سیاسی لە پرۆسەکەدا سەریان دەرکردووە کە بڕوایان بە حەق و حقووقی کورد نییە؛ ئەمەی گووت: قەوارەی هەرێم لەبەردەم مەترسیدایە بۆ ئەوەش کەرکوکی بە نموونە هێنا کە کەرکوک هێڵی پێشەوەی هێرش و بەرگرییەو بە بڕبڕەی پشتی یەکێتی ناو هێنا.
بەڕوونی تیشکی خستە سەر ئەوەی کە ئەگەر دەرئەنجامی هەڵبژاردنەکان باشبن؛ مەترسییەکان لەسەر کورد لە عێراق دەڕەوێنەوە و مەترسییەکان کەم دەکرێنەوە.
لەبارەی گۆڕینی تەکنیکی هەڵبژاردن لە عێراقدا، باسی لەوە کرد کە شێوازی هەڵبژاردن گۆڕدراوە، دەنگەکان دەبێت بەو ئاراستەیەبن ژمارەی کورسییەکان بۆ کورد زیادبکەن، بۆ ئەوەش
رێکخستنەکانی یەکێتی هانداکە دەبێت رۆڵی سەرەکی بگێڕن کە وەک یەک تیم کاربکەن بۆ سەرخستنی بانگەشەی لیستی هاوپەیمانی؛ ئەوەشی بە چارەی زانی کە بچنەوە بۆ دیسپلینی حزبی، و ستراتیژییەتی یەکێتی بگەیەننە جێ.
ویستی خۆی و یەکێتی و لیستی هاوپەیمانی خستەڕوو کە دەمانەوێت لەم هەڵبژاردنەدا کورد زۆرترین نوێنەری خۆی لە کەرکوک بنێرێتە بەغداد.
بەڕوون و ڕاشکاوی گووتی: ئەگەر بە هێزبین لە ناوەند لە کەرکوک بەهێز دەبین و لە هەولێر و سلێمانیش بەهێز دەبیین، بە پێچەوانەشەوە راستە دەرئەنجامەکان.
داواشیکرد کە یەکێتییەکان گەڕەک بەگەڕەک بگەڕین بۆ ئاشت کردنەوەی خەڵک و دەنگدەرانی یەکێتی.
گووتی: کە بۆ خەڵکی پیشانبدەن کە یەکێتی دەتوانێت هاوکێشەکە بگۆڕێت، کەرکوکی بەبڕ بڕە پشتی یەکێتی زانی.
لەبارەی مەترسییەکانەوە ئاماژەی بەوەکرد، مەترسی جددی هەیە، کە هێز لە عێراق هەیە کە دەیانەوێت دەستکاری دەستوری عێراق بکەن و حەقی کوردی تێدا کەم بکەنەوە، بۆ رووبەڕووبوونەوەی ئەو مەترسییەش داوایکرد کە هیمەت بکەن و رۆژی ١٠/١٠ بکەنە کەرنەڤاڵی سەرکەوتنی لیستی هاوپەیمانی کوردستان.