Alternate Text

هەڵبژاردن پرسێکە لە بنەما سەرەکییەکانی قۆناغی دیموکراسی

شێخ جەعفەر شێخ مستەفا‌ 23/03/2021

بە بۆنەی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی پێشوەختەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، لە کەش و هەوایەکی ئارام و دوور لە ئاڵۆزی نێوان لایەنە سیاسییەکان، پیرۆزبایی لە گشت لایەک دەکەم.

هەڵبژاردن پرسێکە لە بنەما سەرەکییەکانی قۆناغی دیموکراسی، بۆیە گرنگە لە سەر ئەم بنەمایە هەموومان یەکترمان قبووڵ بێت و هەنگاوی ئەرێنی بنێین بۆ قۆناغی دوای هەڵبژاردن، لە ئێستا دا عێراق لە قۆناغێکی نوێی پڕۆسەی حوکمڕانییە، هیوادارم گشت لایەن و پارتە سیاسییەکان ڕێز لە ئیرادە و خەباتی یەکتر بگرن و بە گیانی برایەتی و بەیەکەوە هەڵکردن لە بەرپرسیارێتییەکان بڕوانن بۆ سەرخستنی هەموو ئەو ئاستەنگانەی کە دێنە بەردەم پرسەکانی بەڕێوەبردن لە کاروباری دەوڵەت، هەموومان بەیەکەوە دوور لە بیری توندڕەوەی و تاک لایەنانە ببین بە پارێزەری مافە دەستوورییەکان لە پێناو بەدیهێنانی دادپەروەری و چەسپاندنی یاسا بۆ دەستەبەرکردنی ماف و ئازادی و ژیانی پڕ شکۆ بۆ گشت پێکهاتەکان.