له‌گه‌ڵ خولیایى هیجره‌تدا به‌سه‌رچوو عومرى شیرینم دهسانۆبهى ویساڵه ،ئاه ئه‌ى ئومێدى ئیستقلال
خەڵات عومەر 23/03/2021
له‌سه‌ر رۆژنامه ى ((ئومێدى ئیسقلال )) نووسراوه .
یادى به‌خێر ((نه‌وشیروان موسته‌فا)) كتێبى له ((كه‌نارى دانوبه‌وه بۆخڕى ناوزه‌نگ))ى ته‌واوكردبوو ،داواى لێكردم پێش چاپكردن بیخوێنمه‌وه .منیش به‌شه‌وێك هه‌موویم خوێنده‌وه وسهرنجهكانى خۆم پێووت .
پێشنیاریشم بۆكردلهسهربهرگى كتێبه‌كه‌ى ،شیعره‌كه‌ى ((شێخ نورى شێخ ساڵح )) بنووسێت .
وتى كام شیعریى ؟
وتم :ئه‌وه‌ى له سهرڕۆژنامهى ((ئومێدى ئیستقلال)) نووسراوه .
قسه‌كه‌م ته‌واو نه كردبوو، شیعره‌كه‌ى له بهرخوێندهوهو،ووتى :
هه‌قى ئه‌وه‌ت هه‌یه دواى له‌چاپدانى ئه‌م كتێبه، یه‌كه‌مین دانه پێشكه‌شى تۆبكرێت .
پاش چه‌ند ڕۆژێك كتێبه كه له‌چاپدراو ،شیعره‌كه‌ى ((شێخ نورى )) لهسهربهرگهكهى بوو.یه‌كه‌مین دانه‌شى به ده‌ستوخه‌تى خۆى پێشكه‌ش كردم .
خودایا !به‌سیه ئیترلابهرى دهیجورى ئیزمیحلال
تڵوعى پێبكه خورشیدى ڕۆژى پاكى ئیستقبال
له‌گه‌ڵ خولیاى هیجره‌تدا بهسهرچوعومرى شیرینم
دهسانۆبهى ویساڵه،ئاه....ئه‌ى ئومێدى ئیستقلال.