Alternate Text

ئەوەی ئەمڕۆ بینیمان لەھۆڵی دادگاییکردنی پێنج چالاکوانی بادیناندا

ئەبوبەکر هەڵەدنی‌ 23/03/2021

ئەمڕۆ پێنجشەمە 21/10/2021لەهۆڵی دادگای دووی تاوانەکانی هەولێر لەدوا دانیشتنی چالاکوانانی بادینان هەریەک لە(دکتۆرعامرخالدعگید و سلیمان کمال سلیمان و فرسەت ئەحمەد سەعید وجمال خلیل مجید وسلێمان موسی ئەحمەد)ئامادەبوین.
ئەوەی ئەمڕۆبینیمان:
١/گۆڕینی مادەی یاسایی دادگایی کردنی تۆمەتباران لەمادەی (١)یاسای ژمارە(٢١)ی ساڵی ٢٠٠٣بۆ مادەی ٥٦ لەیاسای سزادانی عێراقی.
٢/دادگا بریاریدا بەهەڵوەشاندنەوەی ئەو تۆمەتەی ئاراستەی (د عامر خالد عگید)کرابوو وەئازاد کردنی ،وبریاری بەند کردن بۆماوەی یەک ساڵ بۆ چوار تۆمەتبارەکەی تر لەگەڵ هەژمارکردنی ماوەی ڕاگرتنیان لە قۆناغی لێکۆڵینەوەو داگایی کردن کە لە 6/9/2021ەوە دەست پێدەکات واتە ئەو ماوەیان تەواوکردووە.
٣/بەداخەوە هەریەک لە وانەی بۆ ماوەی ساڵێک بڕیاری بەند کردنیان بۆ دەرچووە لەوەزیفەکانیان دەردەکرێن.
٤/چیرۆکی ناو دانیشتنەکانی دادگایی کردنی تۆمەتباران بەئازارە وبایی چەندین ڕۆمان وکورتە فلم ودرامایە:
هەیان بوو دەیووت منداڵە نۆساڵەکەم پێی ووتم بابە گۆرەوی لەپێ بکە با قاچەکانت سەرمایان نەبێت.
دایکی دوان لەتۆمەتباران مردن وبەدیداری کوڕەکانیان شاد نەبوونەوە.
تیایاندابوو لە ١٩٨٢ەوە پێشمەرگە بوو وجارێک لەزیندانی بەعسیان ودوو جار لە زیندانی ئێران لەسەر پێشمەرگایەتی گیراوە ووەک خۆی ووتی پاداشتی٢٧ ساڵ خەباتم بەو جۆرە دەدەنەوە.
دعامر تاوانی ئەوەبوو لەپڕۆژەکەی دەیەویست هاوکاری کوردانی ئیزدی بکات کەچی بە ساڵێک ومانگێک وحەڤدە ڕۆژ زیندانی وجەنگی دەروونی پاداشتیان دایەوە.
هەیان بوو مامۆستا بوون دەیان نەوەیان پەروەردەکردوە.
مامۆستا سلێمان موسی کەبەڕێوەری قوتابخانە بوو ووتی کەمن دەستگیر کراوم تەنها سێ هەزار دیناری عێراقی لەباخەڵم بوەو سێسەد دۆلاری ئامۆزاکەشم قەرزار بووم.
ئەوەندە پەرۆش بوون بۆقەوارەو پاراستنی ئازادی وڕەنجی میلەتەکەمان زۆر بەپەرۆشتر لەهەندێک لەوانەی لەسەرتەختی حوکمڕانین.
کاتێ لەسیمای پاک وپڕ بەرائەتی ئەوجوامێرانەت دەڕوانی حەسرەتت هەڵدەکێشا کەدەسەڵاتە خۆماڵیە گەندەڵەکەی هەرێم بۆ وادەکات!؟بەس بۆئەوە خەڵک بێدەنگ بێت!؟تەنها لەسەرئەوەی ئەمان تەسلیم نەبوون وخۆیان نەفرۆشتوە!؟داوای ماف و ڕەخنە لەئەدائی خراپی حوکمڕانی دەبێت بە زیندان وەڵام بدرێتەوەو دەیان پرسیاری تر!؟؟؟؟.
لەکۆتاییدا ئەوەی دڵخۆشی کردین ئامێزی گەرم وباوەشی پڕ ئەوین وچاوی پڕ بەفرمێسکی کەسوکارە قارەمانەکانی چالاکوانانی بادینان بوون،،،کە لەگەڵ سوپاسی پەروەردگارا پێیان دەڵێن شاهیدی دونیاو قیامەتین ڕۆڵەکانتان بێتاوانن و بوون بەمایەی شانازی بۆئێوەو هەموومان وئێمەیش تا دەمرین قەرزاری جوامێریتانین وپشتان بەرنادەین و لێتانەوە لەئێوەو ڕۆڵە مێرخاسەکانتان فێربووین وبەکردەوە وانەی ئازایەتی وکۆڵنەدان وپشوودرێژی وبۆ بیروباوەڕژیانمان خوێندو وەرگرت.