Alternate Text

چەند دێڕێک بۆ کاک بەختیار

فەهمی بورهان‌ 23/03/2021

لە سلێمانییەوە بۆ نەخۆشخانەی ڤیڤانتێس لە بەرلین ببیست و چوار ساڵە کاک بەختیار ئەناسم و نیوەی ئەو ماوەیەش لەخەباتی سیاسی و کاری ڕێکخراوەیدا کارم لەگەڵ کردووە، سەرەتاکانی کاریی حزبی و خەباتی ڕێکخراوەیم ئەو ڕچەشکێنی بووە، ئەو ماویەش نەک بۆ ناسینی کاراکتەرێک بەڵکو بۆ هەڵسەنگاندنی قۆناغێکی مێژوویش بەسە، بۆیە کارێکی دژوارنییە بۆ من لەبارەی کاک بەختیارەوە بنوسم و بدوێم، ئەو لەوماویەدا ڕووبەرەکانی دیدو ئەندێشەمی فراوان کرد، مەعریفە و خۆشەویستی لەجێگایی ڕق و هەڵپەرستی کردە تێشووی خەبات، ئەو دژوارێکانی شۆڕش و گلانەکانی خەبات و هەڵوێستەکانی مەعریفەی نەیوەستاند، گەر من بیناسم ئیستاش ئەم دۆخە تێدەپەڕێنێت  و ئەگەڕێتەوە نیشتیمان و لە باخچە رازاوەکەی چاودێر لەگەڵ سامی هادی هاوڕێدا لاپەڕەکانی مەعریفە و هەڵوێستەکانی دوای هەڵبژاردن و دۆخە دژوارەکەی عێراق شیکار دەکات .