لەبارەی پێشمەرگەوە
دەشتی عەلی 23/03/2021
- هەردوو حزب تائێستاش لەسەر زۆرى
ژمارەى شەهیدى بەرەنگاربوونەوەى داعش ڕکابەرى یەکتر دەکەن، شانازى دەکەن بە هەڵکشانى ژمارەى شەهیدەکانیانەوە.
- زۆربەى فەرماندەى میحوەرەکان کەسانى ئەکادیمیی سەربازى نین، وردەکارى ڕێکخستنى هێز و چۆنێتى تۆکمکردنى سەنگەر و پلانى وردى سەربازى شارەزا نین.
- تەواوى فەرماندەکان تەنیا بە ڕۆژ لە میحوەرەکانیان دەمێننەوە، لەگەڵ خۆرئاوابوون ئەوانیش سەنگەر دەگوازنەوە بۆ باخ و ڤێلاکانیان.
- بەڕۆژ دەیان دۆشکە لە سەنگەرەکان دەبینرێت، بەڵام لەگەڵ جێهێشتنى فەرماندەى میحوەر، دۆشکەکانیش بۆ پاسەوانیکردنى فەرماندەکان و ژن و منداڵەکانیان، سەنگەرەکان بۆ پێشمەرگە کڵاشینکۆف بەدەستەکان چۆڵدەکەن.
ئیتر چاوەڕوانى وەستانى ئەم خوێنە بەردەوامە مەبن، چونکە لە بنەڕەتدا نیەتیان نییە بیوەستێنن و دۆخەکە بەمشێوازە لەبەرژەوەندیانە.