Alternate Text

مەترسی ڕوخانی قەوارەی هەرێم (بەشی دووهەم)

ئاری هەرسین‌ 23/03/2021

هۆکاری دەرەکی: قسەیەک هەیە کە دەگوترێت: کورد هەرگیز خاوەنی ئەجێندای نیشتیمانی و بەرنامەی سیاسی خۆی نەبوە و، هەمیشە بۆتە بەشێک لە ئەجێندای خەڵکیتر و بۆ بەرژەوەندی خۆیان بەکاریان هێناوە. پەنجا ساڵ یان نیوسەدە، قۆناغێکی زۆر کورتە لەچاو تەمەنی مێژوو.

یەک قۆناغی نیو سەدەییم پێ بڵێن کە میللەتی کورد لەلایەن هێز، وڵات یان وڵاتانی بێگانەوە بەکار نەهێنرابێت و لە ئەنجامدا باجی قورسی نەدابێت. کورد لەسەرێکەوە لەلایەن دراوسێکانیەوە بەکارهێنراوە، لەلایەکیترەوە لەلایەن وڵاتانی ئەوروپی و ئەمەریکاوە.

خەون و ئاواتە نەتەوەیی و نیشتیمانیەکانی ئێمە هەرگیز لەسەر مەداری بەرژەوەندیەکانی ئەو وڵاتانەدا نەبوە. هەربۆیەش بەرژەوەندیەکی هاوبەشیش نەبوە تا بمانکاتە شەریکی یەکتر. لەئێستادا هەندێک ڕۆشنبیری هاوڵاتی جیهانی سێهەم پێیان وایە کە سەردەمی ئیستیعمار (کۆلۆنیالیزم) بەسەر چوە. ئەمە لەکاتێکا کە خودی خوێندەوارەکانی خۆرئاوا باس لە سەردە می ئیستیعماری نوێ (نیو کۆلۆنیالیزم) دەکەن. سیاسەتی وڵاتانی ئەوروپا و ئەمەریکا ڕوون و ئاشکرایە. مەسەلەی مافی ئینسان و عەدالەتی کۆمەڵایەتی و دیموکراسیەکەی ئەوان هەتا سنوری وڵاتەکەی خۆیان بڕ دەکات. ئیتر لەودیو سنورەکانیانەوە ئینسان لەبرسا دەمرێت، ئەشکەنجە دەدرێت، ماڵی وێران دەبێت و یان هەڵدەواسرێت، نە بایی تۆزقاڵە زەڕڕەیەک خەمی پێ دەخۆن و نە دەیبیستن ونە دەیبینن.

ئەوان نیشتیمانی میللەتان پارچە پارچە دەکەن، وەک لاستیک تەعامول لەگەڵ سنووری وڵاتاندا دەکەن و لە کوێدا پێیان خۆش بوو بچوک و گەورەی دەکەنەوە. بۆ ئەوان مافی ئینسان و نیشتیمانی میللەتان بایەخی لە بەرمیلێک نەوت، کیلۆیەک زێڕ یان مسقاڵێک ئەڵماسی ئەفەریقا کەمترە. لەسەروبەندی ڕێفراندۆمدا فڕۆکەخانەی هەولێر نەیدەزانی چۆن فریای فڕک و هوڕی فڕۆکەی وەفدە خۆرئاواییەکان بکەوێت. هەموو دەهاتن تا قەناعەت بە سەرۆک مەسعود بارزانی بکەن دەست لە مافی ڕەوای میللەتەکەی هەڵگرێت. هەندێک هێز و کەسایەتی خۆش باوەڕ و خەیاڵبافی ناوخۆش رێفراندۆمیان لەناو خۆماندا کردە دێوجامەیەک و بەتاوان وەسفیان کرد و، ئەو تاوانەشیان خستە ئەستۆی سەرۆک بارزانی.

بەبەرچاوی خۆرئاوای دیموکرات و ئینسان دۆست، فڕۆکەخانەکانی سلێمانی و هەولێر داخران و کار گەیشتە ئەوەی هێز جوڵەی پێکراو لە ١٦ ئۆکتۆبەردا بەهاوکاری هەندێک بەکرێگیراوی ناوخۆ ٥١% خاکی پیرۆزی کوردستان کەوتە ژێر دەستی عەرە ب. ئەو خۆرئاوایەی کە لە ڕێگای کۆمپانیاکانیانەوە (بە پێچەوانەی ئەو بۆچونەی کە پێی وابوو، هەرشوێنێک کۆمپانیا زەبەلاحەکانی خۆرئاوای لێبوو سەقامگیری مسۆگەر دەکات) نەوتی هەرزانی ئێمەیان بەتاڵان دەبرد نەک هەر هیچ هەڵوێستێکیان نەبوو، بەڵکو بە پێچەوانەوە موعجیزە چاوەڕوان نەکراوەکە ڕویدا و حەشدی شەعبی سەر بە کۆماری ئیسلامی ئێران بە تانکی ئابرامزی دەستکردی (شەیتانی بزورگ) بەرەوڕوی هێزی پێشمەرگە بوونەوە و زنجیری تانکەکانیان بە خوێنی پێشمەرگەی کوردستان سور کرد. ئەمەریکای دوژمنە سەرسەختەکەی ئێرانیش نوزەی لێوە نەهات.

بە درێژایی چەند سەد ساڵ ئەم نەریتە سیاسیەی خۆرئاوا کارێکی کرد کە بە سەدان نێلسۆن ماندێلا بۆ دەیان ساڵ بخرێنە زیندانی ئینفیرادیەوە و، بە سەدان ڕابەری نیشتیمانپەروەر لە جیهانی سێهەم تیرۆر و بێ سەرو شوێن بکرێن، تەنیا لەبەر ئەوەی داکۆکیان لە مافی میللەتانی خۆیان دەکرد. ئێستا خۆرئاوا لە خۆمان باشتر دەزانن حاڵی ئێمە لەناوخۆدا چۆنە. ئەوان سەودا و معامەلەی گرنگ و ستراتیژیان لەگەڵ دراوسێکانی ئێمە هەیە.

با واقیع بین بین، ڕێکەوتنی خۆرئاواو ئێران یەکێکە لە مومکینەکان، چونکە لە دونیای سیاسەتا موستەحیلات نیە. هەرچی تورکیاشە مۆرەیەکی گرنگی ناتۆیە. ئێمە دووجار خراوینەتە ئەجێندای دەرەکیەوە. جارێک لە ئەجندای خۆرئاواییەکاندا ڕۆڵێکی لاوەکی و کاتیمان بۆ دیاری کراوە، جارێکیش لە ئەجندای دراوسێکانمان.

زیاد لە دە ساڵە سوریا لە شەڕێکی وێرانکاریدایە، زیاد لە بیست ساڵە ئەفغانستان سەقامگیری ئەمنی و سیاسی و ئابوری بەخۆیەوە نەبینیوە، کەچی خۆرئاواییەکان نەک هەر بە دودەست وڵاتەکەیان پێشکەشی ئەو گروپە کرد کە خۆیان بە تێرۆریست ناویان دەبرد، بەڵکو بوونە پشتیوانیشیان.

هەردوو ڕژێمی سوریا و ئەفغانستانیش لە دەسەڵاتدا ماون، چونکە دەوڵەتن و سەودایان لەگەڵ خۆرئاوادا هەیە، نەک لەبەر ئەوەی دیموکراتن و عەدالەتی کۆمەڵایەتیان لە وڵاتەکەیاندا چەسپاندوە. ئیتر چارەنوسی خەڵکی ئەفغانستان و سوریا کوژران و ماڵوێرانی و کۆچی ملیۆنەها کەس کێشەی خۆر ئاوا نیە.

گرنگە ئێمە ئەوە بزانین کە خۆرئاواییەکان معامەلەی میللەتێکی بێ دەوڵەت لەگەڵ ئێمەدەکەن، واتە بەرنامەی هاوکاری و هاوڕێیەتی درێژخایەنیان لەگەڵ ئێمە نیە. هەر ئەم سیاسەتەی خۆرئاواییەکانیشە کە وەک فاکتەرێکی کاریگەر کە لە دەرەوەی ئیرادەی خۆمان بوە، هۆکار بوە بۆ ئەو نەهامەتیانەی کە بەسەرمان هاتوە.

ئێمە دەوڵەت نین، خۆرئاواییەکانیش هیچ حەزیان بەوە نیە ئێمە ببینە دەوڵەت و بگرە ڕێگرێکی سەرەکیشن لەبەردەم ئەو مافە ڕەوایەی نەتەوەی کورد. لای ئەوان ئێمە و میللەتانی جیهانی سێهەم وەک کەروێشکی تاقیگاکان واین، هەم دەرمان و هەم چەک و هەم زبڵدانی خۆیانمان لەسەر تاقی دەکەنەوە.

دڵنیام هەندێک لە کەوادری بە (حساب) پێشکەوتووی حیزبەکان بەم نوسینەی بەندە مشەوەش دەبن و دەڵێن پێویستە دڵی دەرودراوسێ و خۆرئاواییەکان ڕاگرین بۆ ئەوەی لێمان توڕەنەبن. منیش بەو کەسە سادانە دەڵێم دڵنیابن نە ئێران و تورکیا لەبەر ئەم گوتارەی بەندە هێرشێکی سەربازی دەکەنە سەر کوردستان، نە ئەوروپا و ئەمەریکاش بۆمبی ئەتۆمی بەسەرماندا دەبارێنن.

ئەگەر سیاسەت بەو سادەییە بوایە ئەو کەسە سادانە بیری لێ دەکەنەوە، ئەوا لەمێژ بوو میللەتی جولەکە لە دەریای سپی ناوەڕاست دا خنکابوون، ئێران وڵاتی ئیسرائیلی لەگەڵ زەوی تەخت کردبوو، ئەمەریکاش بە بۆمبی ئەتۆمی هێرشی دەکردە سەر کۆریای باکور.

ئەم جۆرە بۆچونانە وەک بیرکردنەوەی هەندێک کەس وایە