Alternate Text

زانیاری راست نەك چەواشەكاری

رەحمان غەریب‌ 23/03/2021

 دیاردەی میدیای چەواشەكار و هەواڵی درۆیینە و زانیاری ساختە، بوون بەمۆتەكە بەسەر میدیای نوێ، هەروەها بوە بە هەرەشە بۆ سەر پیشەو ئازادی كاری رۆژنامەنووسی. ڕوبەڕبونەوەی ئەم دیارەیە تەنها ئەركی رێكخراوەكان یان تەنها دامەزراوەیەك نییە، بەڵكو ئەركی هەمووانە.

مەترسییەكانی ئەم دیاردەیە جۆراوجۆرن و تا دێت هاونیشتیمانییان كەمتر متمانە بە میدیا دەكەن و پێیانوایە ڕاستییان پێ ناوترێت. چەواشەكاران، ئەوانەی بوون بە مەكینەی دروستكردنی زانیاری ناراست مەرامی تایبەتیی دوور لەپرەنسیپەكانی ڕۆژنامەنووسییان هەیە و دەیانەوێت دەنگۆ و واتەوات جێگەی هەواڵ و زانیاری درووست بگرێتەوە.

پێویستە هەمووان لە چەندین ئاستدا كار لەسەر كەمبوونەوە و نەهێشتنی دیاردەی هەواڵی درۆیینە و رۆژنامەوانیی چەواشەكارانە بكرێت.

لەبەر ئەوەی بروام بە میدیای ڕاستەقینە و پیشەیی هەیە، بڕواموایە ساختە هەواڵ و زانیاری چەواشە هەرەشەن بۆ سەر ئازادی رۆژنامەنوسی و باری دەروونی هاوڵاتیان. لەبەر ئەمانە پشتیوانی لە #كەمپینی_دژە_چەواشە، دەكەم بەئامانجی (بەرزكردنی ئاستی هوشیاری لە دژی بڵاوكرنەوەی زانیاری ناراست و نادروست لە هەرێمی كوردستان).

تۆش بەشداربە لە كەمپەینەكەمان و لەگەڵ ئەم هاشتاگەدا، هەڵوێستی خۆت رابگەیەنە:

#كەمپینی_دژە_چەواشە

#حملة_ضد_التضليل

#Anti_disinformation_campaign