زۆر لە و کەسانەی کە ئازاری درێژخایەنیان لەگەڵدایە، باس لەوەدەکەن کە گۆڕانی وەرزەکان کاریگەری ھەیە لەسەر ئازارەکانیان، گۆڕانی پلەی گەرما و پاڵەپەستۆی ھەوا و شێداری لە ھەوادا لەوانەیە ئازارەکانیان زیاد بکات.
لێرەدا باس لە هەندێک لەو حاڵەتانە دەکەین کە بە پلەی گەرمای بەرز و و شێداری ھاوین ئازاریان زیاد دەکات:
١- ھەوکردنی جومگەکان : بەپێی توێژینەوەیەک نزیکەی لە( ٥٪) ی ئەو بەتەمەنانەی کەھەوکردن و داخورانی جومگەکانیان ھەیە، بەپلەی گەرمای بەرز و بەرزبونەوەی شێ لەھەوادا ئازارەکانیان زیاد دەکات، لەبەرئەوەی کاریگەری ھەیە لەسەر کشان و گرژبوونی خانەکانی ناوەوەو دەرەوەی جومگەکە و ئەمەش یاریدەدەرە بۆ زیادکردنی ئازار
٢- سەرئێشە و شەقیقە : بەرزبونەوەی پلەی گەرما ئازاری جۆرە سەرئێشەیەک زیاد دەکات کە بە (tension headache)سەرئێشەی گرژبوون ناسراوە، کەلەئەنجامی گرژبوونی ماسولکەکانی سەر و مل توشدەبیت و ھەروەھا ئەگەری زیادکردنی سەر ئێشەی شەقیقەش زیاد دەکات، گۆڕان لە پلەی گەرما و شێ و پاڵەپەستۆی ھەوا لەوەرزە گەرمەکاندا دەبنە ھۆی وشکبونەوە، کەئەمەش دەبێتە ھۆی دروستبونی ئازاری شەقیقە
٣- فایبرۆمایەڵجیا : کۆمەڵەی نێودەوڵەتی فایبرۆمایەڵجیا، پەیوەندی نێوان نیشانەکانی نەخۆشی فایبرۆمایەڵجیا و وەرزە شێدارەکانیان خستۆتە ڕوو، بینراوە زیادبوونی شێ ھۆکارە بۆ زیادبوونی نیشانەکانی نەخۆشی فایبرۆمایاڵجیا
٤- ئەو نەخۆشانەی کە بەدەست نەخۆشییە ڕۆماتیزمیەکانەوە دەناڵێنن، بینراوە کە ھەستەوەرن بەرامبەر گۆڕانی پلەی گەرما، ھەموو پلەیەکی زۆر بەرز و ھەروەھا زۆر نزمی پلەی گەرما ئازارەکانیان زیاد دەکات، واتە بە گەرمی زۆر و ساردی زۆریش نیشانەکان و ئازارەکانیان زیاد دەکات
٥- نەخۆشی ( MS) : کەئەمیش بریتییە لە نەخۆشی ڕەقبوون و وشکبوونەوەی ھەستە دەمارەکان، کەدەبێتە ھۆی لەکارکەوتن و لەرزین و پوکانەوەی ماسولکەکان، ھەر ھۆکارێک پلەی گەرمای لەش بەرزبکاتەوە، دەبێتە ھۆی زیادکردن و خراپتربوونی نیشانەکانی ئەم نەخۆشییە کەیەکێک لەوانەش ئازاری بەردەوامە
ھەر کاتێک نەخۆشەکە ساردبکرێتەوە دەبینیت ئازار و نیشانەکان نامێنن .