Alternate Text

بە فریشتەکردنی سەگ ئەو سەگبازاڕەی لێ چاوەڕوان دەکرێت

خالید رەشید‌ 23/03/2021

لە جەنگەڵەکانی ئەفریقاش ڕووداوی لەم جۆرە نەماوە کە سەگ مرۆڤ بخوات چەمکی سەگبازاڕ ئا لەمەوە هاتووە بە فریشتەکردنی سەگ ئەو سەگبازاڕەی لێ چاوەڕوان دەکرێت کە دەیبینن.
ئاخر ئەم چاولێکەریکردنە کوێرەی ئەوروپاو ئەمەریکا بەبێ هیچ چاودێریەکی کەسانی پسپۆرو ڤێتێرنار، ئەم هەموو گوندو زانکۆ و ناوی دوکانو مۆلانە بەناوی ئەوروپی بۆ؟ ئەو کچە منداڵەی دوینێ سەگ خواردی، لەژێر کاریگەری راگەیاندنەکاندا کەسەگیان کرد بەفریشتە، چووەتە کولانەی ئەو سەگە دڕندانەوە، لەهەر وڵاتێکی ئەوروپی گەر سەگ پەلاماری کەسێک بدات دەبێت خاوەنەکەی قەرەبووی ئەو زیانە بکاتەوە.
جگە لەوەی ئەو سەگە حوکمی کوشتنی بەسەردا دەسەپێنرێت، چونکە سەگ کەتوانی مرۆڤ بخوات نابێت لەناو کۆمەلگادا جیگەی بێتەوە و پێیدەوترێت سەگی شێت یا دڕندە.
تەنها دەوڵەت لەژێر چاودێری توندا، دەتوانێت سەگ لەحاڵەتی زۆر ترسناک و نەخوازراودا بەکار بێنێت.
ئەویش بە چاودێری پۆلیسی شارەزاو راهێنەری تایبەت لەحاڵەتی کوردستان بۆ پارێزگاریکردنی سنورەکان.
بۆ حاڵەتی زۆر ترسناک نەک راگرتنی لەبەردەمی ماڵاندا، یا لەناو کۆمەڵگا کەئەمە هەرەشەیەکی جدیە بۆ سەر کۆمەلگا، بۆ منداڵ و گەورەی ئەو شارو جێگەیە.
لەجەنگەڵەکانی ئەفریقاش رووداوی لەم جۆرە نەماون کەسەگ مرۆڤ بخوات.