Alternate Text

چیرۆکی د. مستەفا پێنجوێنی و ئوم کەلسوم

کامەران کەڵوڕانی‌ 23/03/2021

ساڵی ٢٠٠٩ بوو ئەوکات لە شاری پێنجوێن پێشنوێژ و وتار خوێن بووم لەگەڵ پۆلێک لە مامۆستایانی پێشنوێژ و وتارخوێنی پێنجوێندا بۆسەردانیەکی جەنابیان هاتین بۆ سلێمانی کە ئەوکات جەنابیان لەقەتەرەوە تەشریفیان هێنابویەوە و لە ماڵی کوڕێکیدا بوو، ئیمەش بۆ خوانی ئێوارە مامۆستا ابوبکر پێنجوێنی میوانداریەکی زۆر نایابی کردین هەمیشە سوپاس، پاش نوێژی شێوان چوینە خزمەتی جەنابی مامۆستا دکتۆر مصطفی پێنجوێنی و لە خزمەتیدا گیرساینەوە و چوینە ناو دەیان باس وچیرۆک و نوکتەی خۆش، لەسەر پێشنیاری بەڕێزیان هەرکەسە و چیرۆکێک یان نوکتە و بەسەرهاتێکی خۆش بگێڕێتەوە، کە سەرەهاتە سەر جەنابیان پێمان فەرموو جەنابت چیمان بۆ دەگێڕیتەوە؟:
فەرمووی ساڵی 1970 لە قاهیرە پێشنوێژی مزگەوتێکم دەکرد و ئاشنایەتی و هاوڕێیەتیم هەبوو لەگەڵ زۆرێک لە نوێژخوێنەکانی خۆمدا بەتایبەتی اهلی نوێژی بەیانیان، وتی لە نێویاندا گەنجێکی دیندار وجوان ڕوخسار بە ئەدەب کە ئاشنایەتی و گفتوگۆ و نزیکایەتیمان زیاتر بوو لە پرسیاریکردن و هەواڵپرسین ولێک پرسین، فەرمووی چەند ڕۆژێک بوو زۆر بێ تاقەت و بێزار و غەمبار دەمبینی نوێژی دەکرد و دەڕۆشت هەستم کرد شتێک هەیە، بەیانیەک کەهات پێم ووت مەڕۆ دوایی ئیشم پێت هەیە، دوای نوێژ لەگەڵی دانیشتم وپێم ووت کە دەزانم کێشەت هەیە و کێشەکەت چیە؟، ئەویش گومانی وا بوو گەر بیشیڵێت هیچ لە بابەتەکە ناگۆڕێت جگە لە ژانی گێڕانەوەکە هیچی بۆنامێنێتەوە، وتی: منیش خودا نابویە دڵمەوە و سوربووم لەسەر ئەوەی بزانم کێشەکەی چیە، ناچارم کرد باسی بکات و وتی: لە ڕاستیدا استازی بەڕێز من لە فڵانە فەرانگە فەرمانبەرم و ئەندازیارم لە فڵانە بەش دەوام دەکەم، ماوەیەکە هەست دەکەم کابرای مدیر عامم زۆر ڕقی لە موسڵمان و خەڵکی دیندار و ملتزیم دەبێتەوە و بە کەسێکی ئیسلامی سیاسیم دەزانێت و بێ هیچ شتێک ڕقێکی توندی لێ داگرتووم کە دوا جار ئەوە چەند ڕۆژێکە فەرمانی گواستنەوەی دەرکردوم بۆ شوێنێکی زۆر دووروو دەرەوەی شار کە بۆ من هاتووچۆ زۆر تکلیف دەکات و زۆریش ماندوم دەکات، پاشان لەبەر ئەوەی زۆر نا انسانە هیچ تکلیف و تکایەکیش وەرناگرێت!، وتی منیش زۆر دڵم پێی سوتاو زۆر لە ناخەوە بۆی پاڕامەوە، هات بە خەیاڵمدا پێم وت: وەک بزانیت ئەو زۆر بەکێ سەرسام و معجبە؟، وتی والله بڵێم چی؟، بەکەس سەرسام نیە تەنها ئەوەندە نەبێت بە هەمیشە گوێ لە ام کلثوم دەگرێت و هەست دەکەم زۆر پێی سەرسام بێت، فەرمووی: ناونیشانی بەڕێوەری گشتی و فەرمانگەکەم لێ وەرگرت و وتم: تۆ بڕۆ خوا کەریم ە، هەر ئەو ڕۆژە دوا نیوەڕۆکەی تکسیەکم گرت و بە جبە و مێزەرەوە وتم: بۆ ماڵی ام کلثوم!، وتی: کابرای تاکسی زۆری پێ عجیب بوو بە سەر سوڕمانێکەوە لێمی دووبارە کردەوە کوێ؟!، وتم: ئەوێ، وتی: ئیشت چیە بە ئەوێ؟، وتم کابرا توحەقت چیە بمبە و تەواو، فەرمووی چووم و لەبەر دەرگاکەیدا کە دەرگای کۆشکێکی زۆر گەورە بوو پاسەوان و دەرگاوانی هەبوو، پاشی سڵاو لێکردن بە یەکێک لە پاسەوانەکانم وت: کە بە جەنابیان بڵێت: مامۆستایەکی ئاینی هاتووە بۆ بینینت، کابرای پاسەوانی دەرگاوان بەسەرسامیەکەوە وتی: قوربان تۆ چ ئیشت بە جەنابیان هەیە؟!، وتی پێم وت: تۆ بڕۆ پێی بڵێ کەسێکی وا هاتووە و زۆر سوپاست دەکەم، فەرمووی کابرا ڕۆشت و پاشی کەمێک گەڕایەوە دەرگای کردەوە و وتی: فەرموو... فەرمووی: بردمیانە میوانخانەیەکی زۆر گەورە و ڕاقی وتیان: فەرموو دانیشە و چاوەڕێ بکە، فەرمووی دانیشتم پاشی کەمێک ئافرەتێکی ڕێزدار و شۆخ وشەنگ و بە لوتف بەخێرهێنانی کردم و خۆی ناساند کە ام کلثوم ە، پاش چاو قاوە خواردنێک ئەوەی مەبەست بوو عەرزم کرد و تکام لێکرد بیگێڕێتەوە فەرانگەکەی خۆی، فەرمووی جەنابیان دەستی کرد بە نوسین و وتی: ئەم نوسراوە ببە بۆ مدیر عامەکە خۆی دەزانێت دەبێت چی بکات!، دەڵێت: دوای سوپاسێکی زۆر جێم هێشت و بۆ بەیانی خۆم نوسراوەکەم برد بۆ لای کابرای مدیر عام، فەرمووی: کە نوسراوەکەی ام کلثوم ی بینی دەستی بە گریان کرد و هەستا ناوچاومی ماچ کرد و وتی: با سبەی بگەڕێتەوە سەر دەوامەکەی خۆیی و پلەکەشی بەرز دەکەمەوە بۆ بەڕێوەبەری فڵانە بەش، فەرمووی بۆ بەیانی دوای نوێژ بە هەمان شێوە بە گەنجەکەم وت: چاوەڕێم بکە ئیشم پێتە، فەرمووی دوای نوێژ پێم وت: فڵانی امڕۆ دەگەڕێیتەوە بۆ فەرانگەکەی خۆت و بە پلەیەکی بەرزتریشەوە لەوێ بەردەوام دەبێت لە کارکەی خۆت!، وتی: کابرا زۆر واقی ڕماو تاسا و سڕبوو پاشی کەمێک هاتەوە هۆشی خۆیی و وتی: یا شێخ تۆ چیتکردوە؟!، وتم: بڕۆ بیبینە دوایی چیرۆکە دەزانیت، وتی: الحمدلله تا لێی دابڕام بێ کێشە و شاد و دڵخۆش دەمبینی هەمیشە و سوپاس گوزار بوو...
لە ئەرزی پاکی حەرەمەوە هەزاران ڕەحمەت و سڵاوی خودات لەسەر جەنابی مامۆستا یاخوا جێگەت بەهەشت و فیردەوسیی اعلا بێت و لە خزمەتی پێغەمبەران و گەورە زانایانی ئیسلامدا بیت.