پۆرتره‌یته‌كه‌ی چه‌رچڵ
گەیلان نەژاد 23/03/2021
ساڵانێكی دوور و درێژ وه‌ك سه‌رۆكوه‌زیرانی به‌ریتانیا حوكمیكرد، له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵات و مانه‌وه زۆرترین شه‌ڕیكرد له‌گه‌ڵ هاوه‌ڵه‌كانی خۆی له حیزب. شاژن بانگیكرد تا پێیڕابگه‌یه‌نێت كه ته‌مه‌نی چیتر ڕێگه‌ی پێنادات خزمه‌تی به‌ریتانیا بكات. به‌ڵام چه‌رچڵ سه‌رسه‌ختانه مه‌ستی ده‌سه‌ڵات بوو، بونی خۆی به بوونی به سه‌رۆكوه‌زیرانی گرێدابوو، ده‌یگووت: مرۆڤ كه ده‌ستی له كارێك قایم بوو ناتوانێت ئاسان ده‌ستبه‌رداری بێت. چه‌ندین جار هاوسه‌ره‌كه‌ی داوایلێكرد كه ژیانێكی بێده‌نگ و دوور له كێشمه‌كێش كاتی هاتووه، هاوڕێكانی تكایانلێكرد كه نه‌بێته سمبولی پیاوێكی نه‌خۆش به ده‌سه‌ڵات. پێش ته‌مه‌نی ٨٠ ساڵی جه‌ڵده لێیدا و چۆكی پێدانه‌دا، گه‌ڕایه‌وه بۆ سه‌ركار و داونینگ ستریت له له‌نده‌ن.
خانمی هاوسه‌ری بۆ یادی له‌دایك بوونی بڕیاریدا به دروستكردنی پۆرتره‌یتێك بۆ چه‌رچڵ. ئه‌ندامانی پارله‌مانی به‌ریتانیا به پیتاك تێچووی پۆرتره‌یته‌كه‌یان گرته ئه‌ستۆ. هونه‌رمه‌ند (گراهام سه‌ته‌لاند) پۆرتره‌یته‌كه‌ی كێشا. له كۆبوونه‌یه‌كی شاهانه یادی هه‌شتا ساڵه‌ی چه‌رچڵ كرایه‌وه به ئاماده‌بوونێكی بێوێنه و به په‌خشی ته‌له‌فزیۆنی. له دوای وتارێكی كورت، چه‌رچڵ داوایكرد په‌رده له‌سه‌ر پۆرتره‌یته‌كه‌ی دابگرن، هه‌مووان دایانه قاقای پێكه‌نین و گاڵته‌پێكردن به پۆرتره‌یته‌كه‌ی سه‌رۆكوه‌زیران. له تابلۆكه‌دا چه‌رچڵ به گرمۆڵه‌یی له‌سه‌ر كورسییه‌ك پانبۆته‌وه، ده‌سته‌كانی چرچ و ناشرین، ده‌مووچاوێكی مڕومۆچ و داكه‌وتو و پیر. چه‌رچڵ به ڕوویه‌كی بێزار و تووڕه‌وه ڕوو له ئاماده‌بووان ده‌كات و ده‌ڵێت: ئه‌مه نموونه‌ی هونه‌ری هاوچه‌رخی به‌رز.
چه‌رچڵ بۆ ڕۆژی دوایی گراهام بانگ ده‌كات. پۆرتره‌یته‌كه ده‌خاته به‌رده‌می و ده‌ڵێت: به‌م شێوه‌یه سه‌رۆكوه‌زیرانێك پۆرتره‌یت ده‌كه‌یت كه ساڵانێكه خزمه‌تی میلله‌ته‌كه‌ی كردووه؟ به‌م شێوه‌یه رێز له من ده‌گریت؟ گراهام ده‌ڵێت: چیمكردووه شایسته‌ی سه‌رزه‌نشت بم جگه له پیشاندانی حه‌قیقه‌ت؟ ئه‌و پۆرتره‌یته تۆیت جه‌نابی سه‌رۆكوه‌زیران. ئه‌وه حه‌قیقه‌تی ئێستای تۆیه، پۆرتره‌یت پیاهه‌ڵدان و شایسته‌كردن نییه. تۆ كێشه‌ت له‌گه‌ڵ ته‌مه‌نی خۆتا هه‌یه نه‌ك كاره‌كه‌ی من، تۆ پێویسته دانیشیت به دیار پۆرتره‌یته‌كه‌ت و به بێده‌نگی سه‌یری ئێستای خۆت بكه‌یت، باشترین فرسه‌تت بۆ هه‌ڵكه‌وتووه بۆ یه‌كه‌مجار به ڕاستگۆیانه خۆت ببینیت، گراهام ده‌روات. چه‌رچڵ له‌سه‌ر كورسییه‌كه‌ی داده‌نیشێت و ده‌ست ده‌كات به‌گریان. چه‌ند ڕۆژێك دوواتر ده‌چێته لای شاژن و داوای به‌خشینی له سه‌رۆكوه‌زیرانی لێده‌كات.
تابلۆیه‌ك كۆتایی به نه‌خۆشی ده‌سه‌ڵاتی سه‌رۆكوه‌زیرانێك دێنێت كه ساڵانێكه پێی مه‌سته. هیچ شتێك ناتوانێت وه‌ك هونه‌ر خۆمان پیشان بداته‌وه، مرۆڤ بۆ ئه‌وه‌ی دیووه ڕاسته‌قینه‌كه‌ی خۆی ببینێت پێویستی به هونه‌ره.
هونه‌ر وه‌ك ڕایه‌ڵه‌ی رۆحی هه‌موومان، نه‌ك وه‌ك ئه‌رگومێنتێكی لۆژیكی و عه‌قلانی